دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە دەوحە سەرکەوتوو نەبوو

01-07-2022
دیار کوردە @diyarkurda
راوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا ناتوانێت گەرەنتی بە ئێران بدات
راوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا ناتوانێت گەرەنتی بە ئێران بدات
نیشانەکردن رێککەوتنی ئەتۆمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای ئێران لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە قەتەر بەڕێوەچوون، راوێژکارێکی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران دەڵێت، تاکە شتێک کە ئەمریکا ناتوانێت بیکات پێدانی گەرەنتییەکە بە ئێران، کە ئەمەش بووە بە گرێکوێرەی کۆبوونەوەکان.
 
گابرێل نۆرۆنا، راوێژکاری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران لەبارەی ئەو گفتوگۆیانە دەڵێت: تاکە شتێک کە ئەمریکا ناتوانێت ئێستا بیکات پێدانی گەرەنتییەکە بە ئێران، کە ئەمەش بووەتە گرێکوێرەی کۆبوونەوەکان.
 
راوێژکاری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران دەڵێت، ''ئەمریکا ئامادەیە کە سزایەکی زۆر لەسەر ئێران هەڵبگرێت، تەنانەت زیاتر لەوانەی بەهۆی چەکی ئەتۆمییەوە بەسەریدا سەپێندراون، خواستیان هەیە، سزای تیرۆر، سزا ئەتۆمییەکان، سزاکانی مافی مرۆڤ کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون هەڵیانبگرن، ئەمریکا ئەمانە بە ئێران دەدات، بەڵام سەر ئێشەی گفتوگۆکان ئەوەیە، ئێران گەرەنتییەکی دەوێت، ئەمریکا ناتوانێت ئەو گەرەنتییە بدات، ئێران دەیەوێت لە ئێستاوە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەمریکا ناتوانێت ئێستا ئەوە بکات''.
 
بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران، گفتوگۆکان هەنگاوی باشیان بڕیوە و تەنانەت رەشنووسی رێککەوتنکەشیان ئامادەکردووە، ئەمەش لە کاتێکدا لە هەموو کۆبوونەوەکانی کە دەیکەن، بەپێی ئەنجام کۆتاییان دێت و رێککەوتنەکە ناکرێت.
 
بەگوتەی بەشێک لە لێکۆڵینڤانەکانی واشنتنتیش، ئێران مەبەستی نییە رێککەوتنەکە زیندووبکاتەوە و مەبەستیش لەو کۆبوونەوانە تەنیا کاتکوشتن و رێگریکردنە لەوەی ئەمریکا و ئەوروپا سزای دیکە بەسەر تاراندا بسەپێنن.
 
باڕباڕا سالڤین، بەڕێوەبەری دۆسیەی ئێران لە ئەنجوومەنی ئەتلانتیک دەڵێت، ''لەم کاتەدا زۆر قورسە بزانین کە ئێران بەدیاریکراوی چی دەوێت، دوو دڵییەکی زۆر لەلایەن تارانەوە هەیە لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ نێو رێککەوتنەکە. ئەمەش بەهۆی ئەو ئەزموونە ناخۆشەی لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکایان هەبووە لە ساڵی 2018 نیگەرانی هەیە لەوەی کە کۆمارییەکان ئەگەر لە ساڵی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ببەنەوە، چی بەسەر رێککەوتنەکەدا دێت، خواستێک لەلایەن ئێرانەوە هەیە کە دەیانەوێت ئەم کاتە تێبپەڕێنن بەبێ گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە. لەهەمانکاتدا نایانەوێت لە گفتوگۆکانیش بچنە دەرەوە چونکە بەهۆی شکستپێهێنانی هەنگاوە دیپلۆماسییەکان سەرزەنشت دەکرێن.'
 
قەیرانی وزە و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی وزەی رووسیا، وایکردووە ئەوروپا و ئەمریکا پەلەیان بێت لە گەڕاندنەوەی وزەی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەڵام ئیدارەی بایدن نایەوێت بە گەڕاندنەوەی وزەی ئێران بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان، باجێکی گەورەی سیاسی بدات، بەتایبەتیش کە ئەمریکا بەرەو هەڵبژاردنێکی دیکەی کۆنگرێس دەچێت.
 
لە واشنتن خوێندنەوەکان لەبارەی ئەم کۆبوونەوانە جیاوازن، دیموکراتەکان بۆچوونیان وایە بە گەڕانەوە بۆ نێو ئەم رێککەوتنە رێگری لە ئێران دەکەن دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و کۆمارییەکانیش بەتەواوەتی لە دژی گەڕانەوەن و پێیان وایە تاکە شتێک ئێران لە گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دووربخاتەوە، سەپاندنی سزای زیاترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.