لە بەرازیل بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی رێگری لە قەڵەوبوونی قوتابییان دەدرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سێ قوتابی بەرازیل یەکێکیان قەڵەوە، پەروەردەی شاری رییۆ دی جانیرۆی باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل بیر لە سووککردنی ژەمە خۆراکەکانی نێو کافتریای قوتابخانەکان دەکات تاوەکو رێگە بە سووتاندنی کالۆری زیاتری نێو جەستەی منداڵەکان بدات.
 
فابیۆ، راهێنەری پەروەردەییە و دەڵێت، "قەڵەویی بووەتە دیاردە، ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی قوتابییان و پەیوەندیی نێوانیان دەبێت، باشتر وایە بیر لە ژەمە خۆراکەکانیان بکەینەوە."
 
رێگینا 20 ساڵە چێشتلێنەرە، تێکەڵکردنی مریشک و پەتاتە و سوورکردنەوەیان پێکەوە، وەک بیرۆکەیەک خستە بەردەم چەند مامۆستایەکی گەورەترین قوتابخانەی رییۆ دی جانیرۆی باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل.
 
ئەو چێشتلێنەرە پێی گوتوون، "ئەم مێنووە تەندووستترین و هەرزانترینە؛ بیگشتێنن بەسەر قوتابخانەکانی وڵات و ئەنجامی باشی دەبێت."
 
وادەردەکەوێت کە قوتابییەکان خواردنەکەیان زۆر بە دڵە، بە پاڵپشتیی ئەو مامۆستایانە، دەستەی پەروەردەی شارەکە بە ئیزافەکردنی هەندێ سەوزەوات مێنووەکەی پەسندکرد؛ ئەگەریشی زۆرە بەسەر هەموو قوتابخانەکانی بەرازیل، بگشتێندرێت.