رووداو دیجیتاڵ
زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا باشترین یاسای تایبەت بە کارکردنیان هەیە، پێشەنگی ئەو وڵاتانەش نەمسایە.
کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی بازرگانیی نێودەوڵەتی (ITUC)، گەورەترین فیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانە لە جیهان، ئاماژە بەوە دەکات، لە 10 وڵاتی جیهان کە خاوەنی باشترین یاسان بۆ کارکردن و کرێکاران، سەرجەمیان لە ئەورووپان، کە بریتین لە سوێد، نەرویج، فینلاند، دانیمارک، ئایسلاند، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئایرلاند و سویسرا.
فیدراسیۆنەکە دەڵێت، کرێکاران لە نەمسا لە ساڵێکدا دەتوانن 43 رۆژ مۆڵەت وەربگرن؛ هەروەها بەرزترین مووچەیشیان بەراورد بە وڵاتانی دیکە هەیە.
کۆنفیدراسیۆنی یەکێتیی بازرگانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو هۆکارانەی وا دەکەن یاسای کارکردن لەو وڵاتانەدا باش بێت ئەوەیە؛ "کارکردن بەشێوەیەکی ستاندارد پێناسەکراوە؛ قەرەبووکردنەوە؛ پلەبەرزکردنەوە و پاداشت هەن؛ بەندەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست گونجاون."
کۆنفیدراسیۆنەکە باس لەوە دەکات تێکڕای کارکردنی هەفتانەی کرێکار لەو وڵاتانە لەنێوان 29 بۆ 35 کاژێرە؛ هەروەها جیاوازیی مووچەی نێوان پیاو و ژن کەمترینە و ناگاتە 8٪.
خراپترین وڵات بۆ کرێکار بریتییە لە ئەفغانستان کە تێیدا هیچ گەرەنتی و یاساییەک نییە مافەکانی بپارێزێت. دواتر بەنگلادیش، بێلاڕووس، ئیکوادۆر، میسر، گواتیمالا، میانمار، فلیپین، تونس و تورکیا دێن.
هەرچی عێراقە، بەگوێرەی راپۆرتی ئەو کۆنفیدراسیۆنە، وڵاتێکی خراپە بۆ کرێکاران و تێیدا "هیچ دڵنیایی و گەرەنتییەک بۆ پارێزگاری لە مافی کرێکاران نییە."
وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەک ئێران و سووریا لە پۆلێنکارییەکەدا لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانە هەژمارکراون کە ماف و یاسای کرێکاران تێیاندا پێشێل دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، کرێکار لەو وڵاتانەدا رووبەڕووی کێشە، رێکاری تووند و پێشێلکاریی ماف دەبێتەوە.
باشترین یاسای کارکردن لە جیهان:
1- نەمسا
2- سوێد
3- نەرویج
4- فینلاند
5- دانیمارک
6- ئایسلاند
7- ئەڵمانیا
8- ئیتاڵیا
9- ئیرلەندا
10- سویسرا
خراپترین وڵات بۆ یاسای کارکردن:
1- ئەفغانستان
2- بەنگلادیش
3- بێلاڕووس
4- ئیکوادۆر
5- میسر
6- گواتەمێلا
7- میانمار
8- فلیپین
9- تونس
10- تورکیا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ