دوای 209 ساڵ بەسەر دوایین شەڕی، سوێد راهێنانی سەربازی ئەنجام دەدات

01-05-2023
لهۆن نەسرەدین
راهێنانی سەربازیی سوپای سوێد
راهێنانی سەربازیی سوپای سوێد
نیشانەکردن سوێد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای سوێد بە ناچاری دەستی بە راهێنانی سەربازی کرد و بۆ یەکەم جاریش سیستمی پاترییۆتی ئەمریکی تایبەت بە بەرگریی ئاسمانی بەکارهێنا، ئەمەش دوای زیاتر لە دوو سەدە لە هەڵبژاردنی بێلایەنی لە شەڕ و ئاشتیی وڵاتان
 
کارل یۆهان ئێدسترۆم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای سوێد گوتی "سیستمی پاترییۆت لەگەڵ سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان بە تەواوتی گونجاوە. سوێد سیستمێكی بەرگریکردنی زۆر پێشکەوتووی هەیە، زنجیرەیەک لە سانسۆر و راداری زەمینی و ئاسمانیمان هەن، بە چالاککردنی سیستمی پاترییۆت ئیدی دەبینە خاوەن یەکێک لە بەهێزترین سیستمە بەرگرییەکان لە باکووری ئەوروپا".
 
دوای تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر دوایین راهێنانی سەربازی، سوێد راهێنانی ئارۆرا 2023، واتە کازیوە 2023ـی لە 24ـی نیسانەوە دەستپێکردووە و تاوەکو 11ـی ئەم مانگە (ئایاری ساڵی 2023) بەردەوام دەبێت.
 
لە راهێنانە سەربازییەکەدا جگە لە سیستمی پاترییۆت، دەیان چەکی نوێ و سەردەم بەکاردەهێندرێن و زیاتر لە 26 هەزار سەرباز لە هێزی زەمینی، دەریا و ئاسمانی بەشداری دەکەن.
 
میکائیل بێک، فەرماندەی یەکەی بەرگری ئاسمانیی سوپای سوێد دەڵێ "بە بوونی ئەم سیستمە لەگەڵ هێزی ئاسمانیی سوێد، پێموایە هێزی زیاتر دەداتە هاوپەیمانیی ناتۆ، بەتایبەتی لە ناوچەی دەریای باڵتیک. سیستمی پاترییۆت لە لایەن زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوە بەکاردێت و هیوادارین لەمەولا ئێمەش پێکەوە راهێنانی سەربازی بکەین".
 
دوایین شەڕ کە سوێد کردبێتی لە ساڵی 1814ـدا بووە، بە درێژایی 209 ساڵی رابردوو، سوێد لە کاتی شەڕ و ئاشتی وڵاتانی دیکە هەمیشە بێلایەنی هەڵبژاردووە؛ هەر ئەو هەڵوێستە سیاسییەش بوو کە لە ئەندامبوون لە رێکخراوی ناتۆ کە لە ساڵی 1949 دامەزراوە، دووری خستووەتەوە.
 
شەڕی ئۆکراینا خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە کە جیهانی خستە بەردەم دووڕیانێكەوە و سوێدی ناچارکرد هەوڵبدات بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ و کۆتایی بە یەکێك لە بەتەمەنترین بێلایەنی سیاسی و سەربازیی جیهان بهێنێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا

سۆشیاڵ دیموکرات ئۆلاف شۆڵتز بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا بەربژێر دەکاتەوە

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەلایەن پارتەکەیەوە دووبارە بۆ هەمان پۆست بەربژێر کرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە کێبڕکێی بەربژێربوون کشایەوە.