لە مزگەوتی خەدیجە لە بەرلین هەموو رەمەزانێک بەربانگی بەکۆمەڵ دەکرێتەوە

01-04-2023
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
مزگەوتی خەدیجە. وێنە: رووداو
مزگەوتی خەدیجە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - ئەڵمانیا

مزگەوتێک لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەناوی "خەدیجە" کراوە، کە هاوژینی پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ). رووبەری مزگەوتەکە 4700 مەتر دووجایە، منارە و گومبەزەکەی لە دوورەوە دیارن، نهۆمی یەکەمی بۆ پیاوان و دووەمی بۆ ژنانە.
 
لە مزگەوتەکەدا ئێوارانی رۆژانی رەمەزان بەربانگ دەکرێتەوە. قاسم کە پیاوێکی ئەڵمانییە و لە ساڵی 1996 موسڵمان بووە، رۆژانە لەو مزگەوتە نوێژ دەکات و ئاواتی ئەوەیە فەریزەی حەج بەجێبهێنێت.
 
قاسم یونگەر، هاووڵاتیی ئەڵمانی دەڵێت، "خوای گەورە منی دۆزییەوە و هەستم بە دەستێک کرد کە بردمی بۆلای برایەکی موسڵمان، لە ماوەی چوار هەفتەدا لە کەسێکی بێ دینەوە بوومە کەسێکی موسڵمان، لەو کاتەوە رۆژانە پێنج فەرزە نوێژ دەکەم، خۆشیی رەمەزان لەوەدایە بەڕۆژوو دەبین، چانسێکی هەرە گەورەیە کە ساڵانە خودا پێمان دەبەخشێت، بۆئەوەی باش بزانین دۆخی ئەوانەی هەژارن چۆنە و خۆمان بەجەستە هەستی پێدەکەین. دەرفەتێکی بەخشندەیە، خۆم نەخۆشم و زەختم زۆر بەرزە، بەڵام سەرباری ئەوەش هەر بەڕۆژوو دەبم، چونکە دەزانم لە کۆتاییدا هەست بە ئارامی دەکەم."
 
لەو مزگەوتەدا لە یەک کاتدا نزیکەی 500 کەس دەتوانن نوێژ بکەن. هەموو ساڵێک لە مانگی رەمەزاندا بەربانگی بەکۆمەڵ جێی بایەخە لە مزگەوتەکە و گرنگیی پێدەدرێت، "خۆشەویستی بۆ هەمووانە، رق و کینە بۆ کەس نییە" درووشمی مزگەوتەکەیە.
 
سوریها خەلیلی، هاریکاری پزیشک دەڵێت، "بۆ ئێمە زۆر گرنگە لە کاتی رەمەزاندا هەموو لێرە کۆدەبینەوە و بەربانگ دەکەینەوە، موسڵمانانی هەموو نەتەوە جیاوازەکان دێنە ئێرە."
 
نزیکەی شەش ملیۆن موسڵمان لە ئەڵمانیا دەژین، دروستکردنی مزگەوت لەنێو گەڕەکەکانی شارەکانی ئەڵمانیا ئاسان نییە و ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر منارە و گومبەزی هەبێت، بۆیە لە 2800 مزگەوت لە ئەڵمانیا، بەشێکیان منارەیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.