بانکی جیهانی: تاوەکو 2050 گۆڕانی کەشوهەوا 19 ملیۆن کەس لە بەنگلادیش ئاوارە دەکات

01-04-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بانکی جیهانی: تاوەکو 2050 گۆڕانی کەشوهەوا 19 ملیۆن کەس لە بەنگلادیش ئاوارە دەکات
بانکی جیهانی: تاوەکو 2050 گۆڕانی کەشوهەوا 19 ملیۆن کەس لە بەنگلادیش ئاوارە دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

 

لە شارۆچکەی مۆنگلای بەنگلادیش پێشتر زیاتر لافاو دروست دەبوو و بەشێکی دانیشتووانەکەی ئاوارە دەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی حکومەت پارەی لە ژێرخانەکەی خەرجکردووە، کۆچی پێچەوانە بۆ ئەوێ دەستیپێکردووە و خەڵک بەناچاری گەڕاونەتەوە بۆ مۆنگلا.

 

بازاڕێک لە شارۆچکەی مۆنگلا بەناوی ناوچەی هەناردەکردن کراوەتەوە، 10 هەزار ئاوارە لێی سوودمەندن کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە روویان لەو شارە کردووە. 
 
مونیرە خاتوون، یەکێکە لەو بەنگلادیشییانەی گۆڕانی کەشوهەوا ئاوارەی کردووە، ئێستا تاکە داهاتی بۆ بژێویی ژیانی، ئەو بڕە پارەیە کە لە ناوچەی هەناردەکردن دەستیدەکەوێت. 

 

مونیرە خاتوون، کرێکارێکە لە ناوچەی هەناردەکردن و دەڵێت، "هەر شتێک لە کارکردنم بەدەستبێنم لە خێزانەکەمی خەرجدەکەم. هەندێکیشی بۆ قەرزەکان دادەنێم. ناوچەی کارکردن بۆ من باشە، چونکە من ناتوانم بچمە شوێنی دوور بۆ کارکردن. قورس دەبوو بتوانم هاوکاریی خێزانەکەم بکەم، ئەگەر لە دوورەوە کارم بکردبا."

 

بەگوێرەی ئامارێکی بانکی جیهانی، چاوەڕواندەکرێت تاوەکو ساڵی 2050 نزیکەی 19 ملیۆن کەس بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە بەنگلادیش دەربەدەربن.

 

سەلیم حەق، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان و گۆڕانی کەشوهەوا باس لەوە دەکات، "دەورووبەری 20 شارۆچکە لە بەنگلادیش هەن کە هەمیشە ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی نیو ملیۆن بۆ ملیۆنێک کەس دەبێت، کە لەوانەیە 10 ساڵی داهاتوو نیو ملیۆن بۆ ملیۆنێک ئاوارەی دیکە لەخۆبگرن." 

 

زانایان دەڵێن، بەنگلادیشی نزم هەڵکەوتوو لەبەردەم چەندین دەرهاوێشتەی گۆڕانی کەشوهەوادایە. بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، وڵاتەکە لەبەردەم هەڵچوونی ئاوی رووبار و هەڵکردنی باهۆز و گەردەلوول و گۆڕانی تامی ئاوی رووبارەکانە کە بە مانایەکی دیکە واتا تێكچوونی ژیانی نێو دەریا و رووبارەکانە. 
 
ریسما بیگوم، کرێکارێکە و دەڵێت، "خەڵکی ئێرە لەسەر راوەماسی دەژین، ماسی لە ئاودا نەمێنێت، ژیانمان بەرەو مەرگەسات دەڕوات."

 

سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەپێدان لە بەنگلادیش بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد، سەرقاڵی دیاریکردنی گونجاوترین شوێنە بۆ ژیان لە وڵاتەکەدا، بەڵام کێشەکە تەنیا بەنگلادیش نییە. بانکی جیهانی هۆشداریداوە ئەگەر رێگە لە گۆڕانی کەشوهەوا نەگیرێت، تاوەکو 2050 دیاردەکە 216 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان دەربەدەر دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران لە تاران. وێنە: Reuters

لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران پەسند کرا

رەشنووسی بڕیارنامەیەک دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و زیاتربوونی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ئێران بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "نادادپەروەرانە و سیاسییە و لایەنگری پێوە دیارە".