رووداو - هەولێر
لە بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی کۆچبەران، ناوی عێراق لە لیستی پێنەدانی ڤیزا دەردەهێنرێت.
چەند بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە میدیاکانیان راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ لە بڕیارە نوێیەکەیدا لەبارەی کۆچبەران و پێدانەدانی ڤیزا بە خەڵکی چەند وڵاتێک، عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێناوە، کە لە بڕیارەکەی پێشوودا ناویان بۆ پێنەدانی ڤیزا هاتبوو.
ئەو بەرپرسانەی کۆشکی سپی ئاماژەیان بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ لەسەر گوشاری وەزارەتی دەرە و بەرگریی وڵاتەکەی عێراقی لەو لیستە دەرهێناوە.
ئەو بەرپرسانەی هەواڵەکەیان بە میدیاکان داوە، ناوی خۆیان ئاشکرانەکردووە، چونکە بەگوتەی خۆیان بۆیان نییە پێش واژۆکردنی بڕیار لەلایەن سەرۆک، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی بڕیارەکە بدەن.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 1-3-2017، دۆناڵد ترەمپ بڕیارە نوێیەکە واژۆبکات و، جێگەی ئەو بڕیارە بگرێتەوە کە لە مانگی رابردوودا لەلایەن داگایەکی ئەمریکا هەڵپەسێردرا.
لەنێو بڕیارە نوێیەکەی ترەمپدا شەش وڵاتەکەی دیکە (لیبیا، ئێران، سۆماڵ، سودان، سووریا و یەمەن) لە لیستی پێنەدانی ڤیزا ماونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ