خۆپێشاندەرێکی کورد لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئەڵمانیا بریندار کرا

01-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
گەنجە کوردەکە لە ئەڵمانیا دوای ئەوەی هێرش کرایە سەری
گەنجە کوردەکە لە ئەڵمانیا دوای ئەوەی هێرش کرایە سەری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژانی رابردوو لە شاری (کیل) لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێک بۆ یادی سەرکەوتنی کۆبانێ لە شەڕی داعشدا کرا.
 
دوای خۆپێشاندانەکە، ژمارەیەک تورک هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران؛ وا بڵاوکرایەوە کە خۆپێشاندەرێکی کورد بەناوی (محەممەد ئۆرهان) بە هێرشی تورکەکان گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئۆفیسی ئەورووپای رووداو، محەممەدی تەمەن 28 ساڵ زیندووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری کیلە. یەکێک لە هاوڕێکانی، کە ئەویش بەشدار بووە لە خۆپێشاندانەکەدا، پێش دەستپێکردنی ئەم بەرنامەیە باسی ئەوەی کرد، دۆخی تەندروستیی محەممەد جێگیرە، بەڵام هێشتا لە نەخۆشخانەیە.
 
لەسەر داوای پارێزەری خۆپێشاندەرە کوردەکان، خۆپێشاندەران هیچ لێدوانێک بەناوی خۆیانەوە بۆ میدیا نادەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە