لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەلەمێكی کۆچبەران ژێرئاو کەوت؛ 20 کەس بێسەروشوێنن

01-01-2025
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لانیکەم 20 کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە، بێسەروشوێنن.
 
رۆژی چوارشەممە، 1-1-2025، ئاژانسێکی میدیایی ئیتاڵیا رایگەیاند، "شەوی سێشەممە بەلەمێك بە 27 کۆچبەرەوە لەنزیک کەناراوەکانی دوورگەی لامپێدۆزای ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و 20 کەس بێسەروشوێنن، حەوتیان رزگار کران و یەکێکیان منداڵێكی تەمەن 8 ساڵی سوورییە".
 
پاسەوانی دەریایی دوورگەکە رایگەیاند، "ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە هاوکات بووە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ." راشیگەیاند، "بەلەمەکە لە لیبیاوە بەڕێکەوتووە و لەنزیک دوورگەی لامپێدۆزا ژێرئاو کەوتووە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و حەوتیان رزگار کردوون و لە زاری کۆچبەرەکانەوە دەزانن کە 20 کۆچبەری دیکە ماون هێشتا تیمەکان بە دوایاندا دەگەڕێن."
 
گوتیشی، "لەنێو ئەو 20 کۆچبەرە بێسەروشوێنانە، پێنج ژن و سێ منداڵ هەن، حەوت کۆچبەرە رزگارکراوەکانیش سووری، سوودانی و میسرین".
 
فیلیپۆ مانینۆ، سەرۆکی شارەوانیی لامپێدۆزا رایگەیاند، "رۆژانە لەم دەریایەدا کارەساتی مرۆیی گەورە و دڵتەزێن روودەدات، هیوادارم ئەمە دوایینیان بێت، جێی داخە خنکان و بێسەروشوێنبوونی ئەو کۆچبەرانە هاوکات بووبێت لەگەڵ ساتەوەختێكی خۆش بۆ دانیشتووانی دوورگەکەمان کە سەرقاڵی ئاهەنگگێڕانی ساڵی نوێ بوون".
 
بە گوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی 2024 زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست خنکاون یان بێسەروشوێن بوون، زیاتر لە 53 هەزار کۆچبەریش لە دەریاوە گەیشتوونە ئیتاڵیا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری نێوان بولگاریا و یۆنان دوای بوونە ئەندامی بولگاریا لە ناوچەی شنگن

دوای بوونە ئەندامی لە ناوچەی شنگن بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات

بولگاریا و رۆمانیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بە تەواوەتی بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. دوای بوون بە ئەندامی لە ناوچەی شنگن، بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات