خەڵکی ئەفغانستان بۆ خۆگەرمکردنەوە دەبە و نایلۆن دەسووتێنن

01-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دووکەڵی نێو ماڵان ساڵانە سەرووی 27 هەزار ئەفغانی دەکاتە قوربانی
دووکەڵی نێو ماڵان ساڵانە سەرووی 27 هەزار ئەفغانی دەکاتە قوربانی
نیشانەکردن ئەفغانستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەرمەسەریی ئەفغانستانییەکان تا دێ روو لە هەڵکشانە، گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵاتی وڵات و پاشەکشەی ئەمریکا و پشتتێکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وایکردووە ئەفغانستانییەکان لە نێو هەژاری، نەبوونی و برسێتییەکی مەترسیداردا ژیان بەڕێ بکەن.
 
دۆخی خراپی دارایی ئەو وڵاتە، خەڵکی ناچارکردووە لەگەڵ زیاتر ساردبوونی وڵاتدا، پەنا بۆ کەرەستەی زۆر سەرەتایی و پێشبینینەکراو ببەن لەپێناو خۆ گەرمکردنەوەدا. ئێستا دانیشتووانی ئەو وڵاتە، هەموو کەرەستە و پاشماوەیەک بۆ خۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنن، ئەوەش وایکردووە رۆژ لە دوای رۆژ، کەشوهەوای وڵاتەکە زیاتر بشێوێت و ژینگەکەی، سات لە دوای سات، زیاتر پیس ببێت.
 
ئەفغانستانییەکان بەدەست هەژاری، برسییەتی و سەرماوە دەناڵێنن، سووتاندنی نایلۆن بۆ خۆگەرمکردنەوە، ژینگەی کابوولی پیسکردووە
 
هەوای کابوول بەهۆی سووتاندنی تایە و پلاستیک بۆ خۆگەرمکردنەوە، پیس بووە دانیشتوویەکی کابوول دەڵێت، کشانەوەی ئەمریکا خەڵکی هەژارترکرد و پارەی نەوت و خەڵووزیان پێ نەماوە. ئێستا ئاسمانی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان یەک پارچە دووكەڵە.
 
خەڵک هەژارە، بەڕادەیەک زبڵ و خاشاکیش بەهای خۆی هەیە، ئەو دەبانەی کە لە سەردەمی ئەمریکییەکان پڕ لە نەوت دەکران؛
ئێستا ئاویان تێدایە و دووکەڵی لوولەی زۆپاکانیش لە بەکارهێنانی نەوت و خەڵووزەوە بۆ عەلاگە و پارچە پلاستیک گۆڕاوە.
 
غولام حەسەن، بەڕێوەبەری ژینگە لە شارەوانیی کابوول دەڵێت "بارودۆخی خەڵک چەند مانگێکە بەتەواوەتی تێکچووە، پارەی کڕینی نەوت یان دار و خەڵووزیان پێنییە ناچارن تایە و پلاستیک دەسووتێنن بۆ خۆگەرمکردنەوە، یەکێك لە هۆکارەکانی هەژاری ئەمریکایە".
 
ئەمریکا لە مانگی ئابی ئەمساڵ گەورەترین و ئاڵۆزترین کشانەوەی سەربازی و ئیداری لە مێژووی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان ئەنجامدا؛ توێژینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2020دا لە 47٪ی ئەفغانییەکان لەژێر هێڵی هەژاری دانابوو؛ بەڵام ئێستا بە نزیکەی لە 74٪ مەزەندەی دەکات و پێشبینیش دەکات بۆ ساڵی 2022 بگاتە سەرووی 97٪.
 
سەعدەدین و 5 منداڵەکانی ئاوارەی شەڕن، لە زبڵدانێکدا رۆژانە 10 کاژێر کاردەکەن و کەمتر لە دوو دۆلار پەیدا دەکەن.
لانیکەم نانە وشکەیەکیان دەستدەکەوێت و کاغەز و پلاستیکێكی زبڵدانەکانیش دەسووتێنن، تاوەکو هیچ نەبێت منداڵە برسییەکانی بە جەستە هیلاکەکانیانەوە لە هەوایەکی گەرمدا بخەون.
 
سەعدەدین ، ئاوارەی کابوول ئاماژە بەوە دەدات "ئێمە پلاستیک و تایە بۆ خۆ گەرمکردنەوە بەکاردەهێنین، دەزانم منداڵەکانم نەخۆش دەکەون، بەڵام هیچ چارەیەکم نییە، پارەم نییە خواردنیان بۆ دابین بکەم چ جای نەوت و خەڵووز، من رۆژانە 2 دۆلارم دەستدەکەوێت بەشی چیمان دەکات؟".
 
عەبدولسەتار، دانیشتووی کابوول دەڵێت "هەموو شار پڕ بووە لە دووکەڵ، خەڵک ناچارە هەموو شتێك بەردەستیان کەوێت بسووتێنن تاوەکو خۆیان گەرم بکەنەوە. ئەمە ئەو بەدبەختییەیە کە ئەمریکا بۆ ئێمەی ئەفغانی جێهێشت".
 
دووکەڵی نێو ماڵان ساڵانە سەرووی 27 هەزار ئەفغانی دەکاتە قوربانی، دووکەڵ و پیسی هەوای دەرەوەش لانیکەم 11 هەزار دانیشتووی وڵات دەکوژێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پییاتۆنگتارن شینواترای کچی تاکسین شینواترا سەرمایەدار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تایلاند. وێنە: AFP

کچی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تایلاند دەبێتە سەرۆکوەزیران

ئەو کچە سیاسەتڤانە سەرۆکی پارتی فوو تای تایلاندییە و سەرەڕای ئەوەی لەدوا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023، سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا، بەڵام هاوپەیمانیی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکە کرد و بوونە زۆرینە لەنێو پەرلەمان، بەوشێوەیەش پۆستی سەرۆکوەزیرانیان گرتەوەدەست.