جەژنی تەندروست لە دیدی پزیشکانەوە

رووداو - سلێمانی  

جەژنی رەمەزان دوای مانگێک خۆگرتنی رۆژووگران دێت لە خواردن و خواردنەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی پزیشکانە ئەوەیە، کە لە جەژندا هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییە پزیشکییەکان نابن.

پزیشکان دەڵێن، ئەگەر هاونیشتمانییان لە یەکەم رۆژی جەژنەوە زۆر بخۆن و بخۆنەوە، جەژن و خۆشییان لێدەبێتە نەخۆشی و دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکەن لە جیاتی سەردانی خۆشەویستانیان.