بەهارات لەزیادکردنی ئارەزووی سێکسیدا رکابەری ڤیاگرا دەکات
رووداو- ئەلغەدا پرێس
سەرباری ئەوەی بەهارات وەك یەكێك لە پێداویستییەكانی گۆڕینی تام و بۆن و رەنگی خواردن ناسراوە، لێكۆڵینەوە زانستییەكان دەریانخستووە كە یەكێكە لە ركابەرە بەهێزەكانی ڤیاگرا بۆ زیادكردنی توانا و ئارەزووی سێكسی لای مرۆڤ.
1- بیبەری سوور: بەوە ناسراوە كە تامێكی تایبەت و تیژی هەیە، هەروەها سوڕی خوێن لەجەستەی مرۆڤدا خێراتر دەكات و سیستمی بەرگری لەش و دەمارەكانی دڵ بەهێز دەكات، یەكێكە لە هۆكارە بەهێزەكانی زیادكردنی توانای سێكسكردن بەتایبەت لای پیاوان.
2- زەعفەران: ئەم جۆرە بەهاراتە لە كۆنەوە هیندییەكان وەك چالاككەری سێكسی بەكاریانهێناوە، وەك بەشێك لە رێورەسمی هاوسەرگیری بە بووك وزاواكان دەدرێت، بە هۆی دەوڵەمەندی بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم بایەخی زۆری پێدەدرێت.
3- جەنجەفیل: جگە لەوەی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری گەدە بەسوودە، لەهەمانكاتدا وەك بەهێزكاری ئارەزووی سێكسی دەناسرێت، دەتوانرێت وەك شلەو لەشێوەی شەربەت بخورێتەوە، بۆ خێراكردنی سووڕی خوێن و زیادكردنی ئارەزووی سێكسكردن بەسوودە.
4- هێل: وەك بەهێزترین ركابەری دەرمانی هەوكردن ناسراوە، چەندین جۆری هەوكردن چارەسەر دەكات، بۆنی ناخۆش ناهێڵێت و توانای هەرسكردن زیاد دەكات، لاوازی سێكسی لای پیاوان چارەسەر دەكات.