ڤیدیۆ؛ پانۆرامای وەرزشیی 2024.. تۆنی کرووس جیهانی نیگەران کرد

رووداو دیجیتاڵ

 

تۆنی کرووس، ئەستێرەی ئەڵمانی، دوایین یاریی کاروانی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کاتێک ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 بە ئیسپانیا دۆڕا.
 
کرووس لە مانگی ئایاردا وازهێنانی خۆی راگەیاندبوو و بەشداریی لە دوایین یاریی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید کردبوو، کە پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی لەمێژووی خۆیدا بەدەستهێنا.
 
کرووس لە 2014 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە 22 نازناوی بەدەستهێنا، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مۆندیالی 2014ـی بەرازیلی بەدەستهێنا.
 
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەڵمانیای دەرکرد، درێژەی بە زنجیرە سەرکەوتنەکانی دا و لە قۆناخی پێش کۆتاییدا لە فەرەنسای بردەوە، پاشان لە یاریی کۆتاییدا بەسەر ئینگلتەرادا سەرکەوت و لارۆخا بە 7 بردنەوە لە 7 یارییدا جامەکەی بەدەستهێنا.
 
ئەرجەنتین پاڵەوانی بەرگریکار بۆ جاری 16 نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا و ریکۆردی تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی بە ئەنجامی 1-0 لە کۆڵۆمبیای بردەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڵەی لە کاتی زیادکراودا لەلایەن لاوتارۆ مارتینێزەوە، کە لە یاریگای هارد رۆک لە فلۆریدا ئەنجام درا.
 
یاریی کۆتایی بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە بۆ زیاتر لە کاژێرێک دواخرا، دوای ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی یاریگای هارد ۆک توانیان بەربەستە ئەمنییەکان تێپەڕن.
 
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا یەکەم یاریی خۆی لە یانەی رۆلان گارۆسی بردەوە، کارلۆس ئەلکاراز بەرگری لە نازناوی ویمبڵدۆنی کرد و لە یاریی کۆتاییدا لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی بردەوە و چوارەم نازناوی گەورەی خۆی بەدەستهێنا.
 
لە کێبڕکێی خانماندا، باربۆرا کرێچیکۆڤای چیکی دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە جاسمین پۆلینی ئیتاڵی بردەوە، دووەم نازناوی خۆی بەدەستهێنا.
 
هەزاران هاندەری ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆبوونەوە بۆ پێشوازیکردن لە کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی نوێ، کە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیکردن بە "گەورەترین یانەی مێژووی تۆپی پێ" وەک خۆی گوتی.
 
تادی پۆگاچار لە پێشبڕکێکانی پاسکیلسواریدا درێژەی بە درەوشاوەیی خۆی دا، چونکە دوای ئەوەی زیاتر لە 6 خولەک لەپێش جۆناس ڤینگگاردەوە پێشبڕکێکەی تەواوکرد، نازناوی تۆڕ دی فرانسی بەدەستهێنا، بەم شێوەیە دووانەیەکی بەرچاوی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی نازناوی جیرۆ لە ئیتاڵیا.
 
دوای دوورخستنەوەی چاڤی، یانەی بارسێلۆنا دەستبەکاربوونی هانزی فلیکی وەک راهێنەری نوێی تیپەکەی راگەیاند و شوێنی راهێنەری پێشووی گرتەوە.
 
ئۆڵیمپیادی هاوینە لە پاریس بە نمایشێکی سەرسوڕهێنەری ئاو لەسەر رووباری سێن دەستیپێکرد و ئیمان خلیف یەکەم میدالیای زێڕی لە بۆکسێنی ئافرەتان پێشکەش بە عەرەبەکان کرد دوای ئەوەی لە یانگ لیۆی خانمە بۆکسێنەری چینی بردەوە، بەڵام بابەتەکە مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، دوای ئەوەی هەندێک لایەن رایانگەیاند کە پیاوە.
 
ئاندێ مۆرای کۆتایی بە کاروانی تێنسی خۆی هێنا، کاتێک لەگەڵ دان ئیڤانس لە قۆناخی چارەکی کۆتایی دووانەی ئۆڵیمپیاد بە دووانەی ئەمریکی تایلۆر فریتز و تۆمی پاوڵ دۆڕان. 
 
سیمۆن بایلز دوای ململانێکانی لە تۆکیۆ 2020 گەڕاوەتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی و سێ میدالیای زێڕ و زیوێکی دیکەی بۆ خەزێنەی زیادکرد.
 
نۆڤاک جۆکۆڤیچ نازناوی رۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە کارلۆس ئەلکارازی بردەوە و "گەورەترین سەرکەوتنی لە کاروانی وەرزشیدا" بەدەستهێنا.
 
لیۆن مارچاند، مەلەوانی فەرەنسی، هاندەرانی وڵاتەکەی ورووژاند و توانی چوار میدالیای زێڕ و یەک میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت.
 
ئارماند دوپلانتیس، پاڵەوانی سوێدی بەرگری لە نازناوی ئۆڵیمپیادی خۆی کرد لە یارییەکانی خۆهەڵدان بەدار و زێڕی بردەوە، لە هەمانکاتدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی جیهانی تۆمارکرد کە بەرزییەکەی 6.25 مەتر بوو.
 
سڤێن گۆران ئێریکسۆنی راهێنەری سوێدی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئێریکسۆن یەکەم راهێنەری بیانی بوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بکات و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی سێ پاڵەوانێتی گەورەی لەسەریەک بەدەستهێنا.
 
ریبێکا چێپتێگی، راکەری ئۆڵیمپی ئۆگەندی، لەلایەن هاوبەشی پێشووی لە کینیا کوژرا، کە ئاگری لە جەستەی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی 80%ـی سووتانی لێکەوتەوە.
 
ئارینا سابالینکا یەکەم نازناوی خۆی لە یاریگای فلۆشینگ میدۆس بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە جێسیکا پێگولا بردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی پیاوان، یانیک سینەر دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە تایلۆر فریتزی بردەوە، تاجی پاڵەوانی لەسەر دانرا، ئەمەش لەکاتێکدایە مشتومڕێکی بەرفراوان دوای دۆسیەیەکی ماددە هۆشبەرەکان کە تێوەگلاوە.
 
ماوریسیۆ پۆچیتینۆ وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەمریکا ناسێندرا و شوێنی گرێگ بێرهالتەری گرتەوە، کە لە مانگی تەمموزدا دوای دەرچوونی زوو لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئەمریکا لە کارەکەی دوورخرایەوە.
 
تادی پۆگاچار بە بردنەوەی نازناوی تۆر ڤیێلتای ئیسپانی ساڵێکی مێژوویی لە یارییەکانی پاسکیلسواریدا کۆتایی پێهێنا و چوارەم نازناوی خۆی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە هێڵی کۆتاییدا بە دوو خولەک و 36 چرکە لە بن ئۆکۆنۆری ئوسترالی بردەوە.