ڤیدیۆ؛ کوردێک دەدرەوشێتەوە و ئەمانە لە پێشەنگی بردەوە

31-12-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
شەعبان مەحموود
شەعبان مەحموود
نیشانەکردن شەعبان مەحموود
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەعبان مەحموود، ئەستێرەی کوردی یانەی ئەمانە بەغدا، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ لە وەرزشڤانان دەکات و دەڵێت  "هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵی گەیشتنمان بێت بە خولی ئەستێرەکانی عێراق."
 
شەعبان مەحموود، بۆ یانەی ئەمانە بەغدا یاری دەکات و ئێستا تیپەکەی لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات، لە دوایین یارییاندا لەنێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر یانەی غەراف یارییانکرد و بە گۆڵێکی یاریزانە کوردەکە ئەمانە بەغدا یارییەکەی بردەوە.
 
یاریزانە کوردەکە بەلێدانێکی بەهێز تۆڕی یانەی غەرافی هەژاند و ئەمانە بەغدای کردە خاوەنی سێ خاڵی یارییەکە، بەمەش ئەمانە بەغدا چوارەم بردنەوەی لەم وەرزەدا لە 9 یارییدا تۆمارکرد و یانەی میوانی تووشی یەکەم دۆڕانکرد لەم وەرزەی خولی نایابدا.
 
شەعبان مەحموود، ئەستێرەیەکی دیاری یانەی ئەمانە بەغدایە، لە دوایین 4 یارییدا بەدرێسی یانەکەوە 2 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.
 
لەبارەی ئاستبەرزیی لەگەڵ ئەو یانەیە، یاریزانەکە بە رووداوی گوت "دڵخۆشم بەو ئاستەی پێشکێشی دەکەم و دەمەوێت لە کارکردن بەردەوامبم و هاوکاریی زیاتری یانەکەم بکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە خولەکەدا."
 
یانەی ئەمانە بەغدا، ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراقە و خاوەنی 16 خاڵە، یانەکە 4 خاڵ لە یانەی غەرافی پێشەنگی ریزبەندی خولەکەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە