تۆنی کرووس بۆ ئینتەر میلان ئیکاردی بۆ ریال مەدرید

31-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئیکاردی تۆنی کرووس ئینتەر میلان ریال مەدرید
A+ A-

رووداو – هەولێر

هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئینتەر میلان لە هەوڵدان دوو لە گرنگترین یاریزانەکانیان ئاڵوگۆڕ پێبکەن.

پێشتر یانەی ریال مەدرید نیازی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیکاردی دەربڕیوە، بەهەمان شێوە ئینتەر میلانیش نیازی وابووە گرێبەست لەگەڵ چەندی یاریزانێکی ریال مەدریددا واژۆبکات.

رۆژنامەی سپۆرت ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانە بە نیازن لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا دوو یاریزانی گرنگی یانەکەیان ئالوگۆڕ پێبکەن، ئینتەر میلان ئەمجارە لە بری لوکا مۆدریچ داوای تۆنی کرووسی کردووە، ریال مەدریدیش چاوی لە تواناکانی ماورۆ ئیکاردی بڕیوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی گفتوگۆکان دڵنیانین.

سەبارەت بە گواستنەوەی مۆدریچیش بۆ ئینتەر میلان، سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی داهاتوودا کارگێڕی ئینتەر میلان جارێکی دیکە و بەهێزەوە و بە جیا کار بۆ گواستنەوەی باشترین یاریزانی جیهان دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە