گاری نیڤێل: تێن هاگ دوو خراپترین گرێبەستی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد ئەنجامدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی مانچێستەر یونایتد گاری نیڤێل
A+ A-

رووداو دیجیتال

گاری نیڤێل، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، هێرشی تووندی کردە سەر ئێریک تێن هاگ، راهێنەری دوورخراوەی ئەو یانەیە و گوتی دوو خراپترین گرێبەست لە مێژووی مانچێستەر یونایتد، تێن هاگ ئەنجامیداوە.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئێریک تێن هاگی هۆڵەندی لە مەشقدانی یانەی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، پاشئەوەی یانەکە وەرزی رابردوو، خراپترین شوێنی لە ریزبەندی پرێمەرلیگ لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا کە پلەی هەشتەم بوو، ئەمساڵیش لە کاتی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەدا، یانەکە لە پلەی چواردەی ریزبەندی پرێمەرلیگ بوو.
 
نیڤێل، قسەی بۆ رۆژنامەی 'دەیلی مەیل' کردووە و دەڵێ، "ئاستی یانەکە لە وەرزی ئەمساڵدا زۆر لاوازبوو، ئەنجامەکان شۆکهێنەربوون و شوێنی تیپەکەش لە ریزبەندییەکە تۆقێنەر بوو".
 
نیڤێل پەسنی ئەوەی کردووە کە تێن هاگ نازناوەکانی هەردوو جامی کاراباو کەپ و فا کەپی بەدەستهێنا و دەڵێ ئەوە لە کاتێکی زەحمەتدا بەدەستهات.
 
ئەو یاریزانەی پێشووی یانەکە زیاتر دەڵێ، گرێبەستەکانی یانەکە لە ماوەی رابردوودا زۆر خراپ بوون، "تێن هاگ خۆی دوو خراپترین گرێبەستی مێژووی مانچێستەری ئەنجامدا کە بریتیبوون لە کاسیمیرۆ و ئانتۆنی".
 
ئەو دەڵێ، "یانەکە نزیکەی 140 تاوەکو 150 ملیۆن پاوەندی بۆ هێنانی ئەو دوو یاریزانە خەرجکرد، بەڵام ئەوەی لە پاش شۆک و ترسی دۆڕان بەرامبەر برێنتفۆرد و برایتن".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "هیوادارم من هەڵەبم، هیوادارم کاسیمیرۆ لە چوار تاوەکو پێنج ساڵی داهاتوو کاری باش بکات، هەمان شت بۆ ئانتۆنی".
 
لە یەکەمین یاریدا لە دوای دوورخستنەوەی تێن هاگ و سەرپەرشتیکردنی تیپەکە لەلایەن ڤان نیستەلرۆیەوە، ئەو تیپە بە 5 - 2 لە لێستەر سیتی بردەوە لە جامی کاراباو کەپ و کاسیمیرۆ دوو گۆڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە