بارسا و ریال رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەم یاریزانە دەکەن

رووداو دیجیتاڵ
 
هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاویان بڕیوەتە تواناکانی هێرشبەرێکی تازە دەرکەوتووی ئەوروپا و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن. 
 
بەپێی میدیاکان، یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید و چەندین یانەی دیکەی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئاستی سانتیاگۆ خیمینێزی هێرشبەری مەکسیکی یانەی فاینۆرد دەکەن و سەرسامن بەو ئاستە نایابەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات. 
 
سانتیاگۆ خیمینێز گرێبەستەکەی لەگەڵ فاینۆرد ساڵی 2027 کۆتاییدێت و ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی وای کردووە زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپا چاو ببڕنە تواناکانی یاریزانەکە . لەم وەرزەدا خیمینێز تەنیا لە 10 یاریدا 13 گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە و  و بە هاوبەشی لەگەڵ سێرهیۆ گیراسی گۆڵکاری ئەوروپایە. 
 
خیمینێزی تەمەن 22 ساڵ، لەیانەی کروز ئازولی مەکسیکیەوە دەستی بە کاروانی وەرزشی کردووە و وەرزی رابردوو بە گرێبەستێك بە بڕی شەش ملیۆن یۆڕۆ پەیوەندی بەیانەی فاینۆردی هۆڵەندییەوە کرد. 
 
هێرشبەرە مەکسیکیەکە بە یەكێك لە ئەستێرە تازە دەرکەوتووەکانی ئەوروپا دادەنرێت هەر ئەمەشە وای کردووە کە زۆر لە یانە گەورەکان چاودێری ئاستی یاریزانەکە بکەن و بیانەوێت بیبەنە ریزەکانیانەوە.