یۆرگن کلۆپ: با ئارسیناڵ له‌جیاتی ئێمه‌ یاری بكات

رووداو - هەولێر

یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دوای گەیشتنیان بە قۆناخی هەشتی جامی کاراباو، هەڕەشەی کشانەوە لە پاڵەوانێتییەکە دەکات.

لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ، کڵۆپ بە رۆژنامەڤانانی گوت "ئەگەر کاتێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە دیاری نەکرێت لە پاڵەوانێتییەکە دەکشێنەوە، لەکاتێکدا ئەوان بەشداری لە جامی جیهانی یانەکانیش دەکەن".

کڵۆپ زیاتر گوتی "ئێمە نامانەوێت ببینە قوربانی ئەو کێشەیەی زۆری یارییەکان، ئەگەر کاتێکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکان دانەندرێت یاری ناکەین".

راهێنەری لیڤەرپوول لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "فیفا ئەوانی راسپاردووە لەو کاتەدا یاری بکەن".

قۆناخی 8ی جامی کاراباو رۆژی 16ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ئه‌وكات پێویسته‌ لیڤه‌رپوول به‌ره‌و قه‌ته‌ر گه‌شت بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیالی یانه‌كان.

بۆیه‌ كلۆپ به‌ رۆژنامه‌ڤانانی گوت "ئێمه‌ نابینه‌ قوربانی ئه‌و كێشه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كاتێكی گونجاو بۆ یارییه‌كه‌مان دانه‌نێن یاری ناكه‌ین".

راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، هه‌روه‌ها گوتی "فیفا پێیڕاگه‌یاندووین كه‌ مۆندیالی یانه‌كان له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمه‌ پێویسته‌ بڕۆین و هه‌رواش ده‌كه‌ین، ده‌سته‌ی پرێمه‌رلیگ كاتی یارییه‌كانمان له‌ پرێمه‌رلیگدا پێمان راده‌گه‌ینن و ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین".

یۆرگن كلۆپ له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر كاتێكی دیكه‌ بۆ یارییه‌كه‌مان دانه‌نێن، پێویسته‌ ئه‌و تیپه‌ی له‌ به‌رامبه‌رمان یاری ده‌كات (ئه‌ستۆن ڤێلا) سه‌ربخه‌ن بۆ قۆناخی پێش كۆتایی یان با ئارسیناڵ له‌جیاتی ئێمه‌ یاری بكات، چونكه‌ ئێمه‌ یاری ناكه‌ین".