رووداو - هەولێر
"ناوبژیوانان یارمه‌تی مێسی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له لێدانه‌كانی راسته‌وخۆ زۆر گۆڵ بكات"، له‌وانه‌یه هه‌ندێك سه‌یریان به‌م مانشێته بێت، به‌ڵام له راستیدا ناوبژیوانان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی مێسی ده‌ده‌ن زۆر سه‌ركه‌وتووانه لێدانه‌كانی راسته‌وخۆ جێبه‌حێبكات.
لیۆنێل مێسی دوای تۆماركردنی گۆڵێكی جوان به لێدانی راسته‌وخۆ له ڤایادۆلید، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به‌و شێوازه گه‌یانده 50 گۆڵ، كه له راستیدا مێسی له چه‌ند ساڵی دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو سه‌ركه‌وتوو بووه له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كانی راسته‌وخۆ.. ئایا نهێنییه‌كه چییه؟.
رۆژنامه‌ی MDی ئیسپانی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "بێجگه له‌وه‌ی مێسی مه‌شقێكی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كانی راسته‌وخۆ ده‌كات، ئه‌و كه‌فه سپیه‌ی ناوبژیوانانیش به‌كاریده‌هێنن بۆ دیاریكردنی ماوه‌ی نێوان تۆپه‌كه و دیواری تیپی به‌رامبه‌ر زۆر یارمه‌تی مێسی داوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی گۆڵكردن له رێگه‌ی لێدانه‌كانی راسته‌وخۆووه به‌رز بكاته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه له وه‌ته‌ی ناوبژیوانان له وه‌رزی 2014 ـ 2015دا ده‌ستیان كردووه به به‌كارهێنانی كه‌فی سپی، رێژه‌ی گۆڵكردنی مێسی له رێگه‌ی لێدانه‌كانی راسته‌وخۆوه زۆر زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه یاریزانانی دیوار له‌به‌ر ئه‌و كه‌فه سپییه ناتوانن بێنه پێشه‌وه‌و رێز له ماوه‌ی نێوان تۆپه‌كه و دیواره‌كه ده‌گرن، كه 9 مه‌تر و 15 سانتیمه‌تره، به‌وه‌ش مێسی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆ و بئێه‌وه‌ی په‌له بكات لێدانه‌كه جێبه‌جێبكات".
رۆژنامه‌ی MDی ئیسپانی، ده‌ڵێت "مێسی به‌ر له‌وه‌ی كه‌فی سپی له‌لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه به‌كاربهێنرێت له 100 لێدانی راسته‌وخۆدا ته‌نیا 7ی گۆڵی ده‌كرد، به‌ڵام دوای به‌كارهێنانی كه‌فی سپی له 4 لێداندا یه‌كێكیان گۆڵ ده‌كات، واته له 100 لێدانی راسته‌وخۆ 25 گۆڵ تۆمارده‌كات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ