تیروپشکی قۆناخی هەشتی جامی کاراباو راکێشرا

31-10-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی کاراباو
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیروپشکی قۆناخی هەشتی رکابەرییەکانی جامی کاراباو راکێشرا، هیچ یەکێک لە یانە گەورەکانیش ئەرکیان زۆر قورس نییە.

دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە، دوایین سێ یاری قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدران و تەواوی یانەکانی قۆناخی هەشتی جامەکە دەرکەوتن، ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە راکێشرا.

لە تیروپشکەکەدا یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە، بەرامبەر یانەی ئۆکسفۆرد یونایتد یارییدەکات، هەرچەند لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێت بەڵام ئەرکی قورس نییە.

یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی کۆلیچێستەر یونایتد دەبێتەوە، لیڤەرپوولیش لەم قۆناخەدا کەوتە بەر یانەی ئاستۆن ڤێلا، هەردوو یانەی ئێڤێرتۆن و لێستەر سیتیش رکابەری لەسەر گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی دەکەن.

یارییەکانی ئەم قۆناخەی جامی کاراباو رۆژی 16-12-2019 ئەنجامدەدرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە