دیاربەکر سپۆر بووە ئامەد سپۆر

31-10-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن دیاربەکر سپۆر
A+ A-

رووداو- ئامەد

یانەی دیاربەکر سپۆر لە باکووری کوردستان ناو و لۆگۆ و رەنگی درێسەکانی گۆڕی
 
یانەی دیاربەکر پێشتر ناوی یانەی شارەوانی گەورەی دیاربەکر بوو، بەڵام لە دووەم کۆنگرەی نائاسایی یانەکەدا ناوی یانەکە گۆڕا و کرایە ئامەد سپۆرت، هاوکات رەنگی زەرد و سووری یانەکە  گۆڕا و کرایە سەوز و زەرد و سوور.

لە کۆنگرەکەد 50 ئەندامی یانەکە بەشدار بوون و لە رێگەی دەنگدانەوە ناوی یانەکەیان گۆڕی بۆ ئامەد سپۆرت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو کۆنگرەکەیان بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاساییەوە دواخرا.
ئیحسان ساڤجی، کە وەک سەرۆکی نوێی یانەکە هەڵبژێردرا، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، پێشووتریش لە بەرنامەیاندا هەبووە ناوی یانەکەیان بگۆڕن، بە گۆڕینی ناوەکەش قۆناخێکی دیکە لە یانەکە دەستپێدەکات.
یانەی دیاربەکر  لە ساڵی 1968 لە باکووری کوردستان دامەزراوە، کە هەر لەو ساڵەدا یانەی هەولێریش لە باشووری کوردستان دامەزراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە