رووداو دێجیتاڵ
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم وەرزەدا تەنیا 13ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە، ئەویش فیدریکۆ کیێزایە و یانەکە لەژێر سەرپەرشتی ئارنی سلۆت قازانجێکی باشی دارایی کردووە لەم وەرزەدا.
خەرجی بەشێک لە یانە زلهێزەکانی پرێمەرلیگ لەم وەرزەدا:
چێڵسی
یانەکەی لەندەن ئەم وەرزە لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا نزیکەی 230 ملیۆنیان خەرجکردووە لە کۆمەڵێک یاریزان و ئەوەی پێشبینی دەکرێت چێڵسی ئەم وەرزە یەکێک دەبێت لە ژمارە بەهێزەکانی خولەکە.
مانچێستەر یونایتد
ئێریک تێنهاگ راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد ئەم وەرزە زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە لە هەریەک لە یاریزانان، جۆشوا زاکیرکزی، لینی یۆرۆ، ماتیاس دی لێخت، نەسیر مەزراوی و ئیمانوێل ئۆگارتی.
ئاستۆن ڤێلا
ئۆنای ئێمری جیاواز لە ساڵەکانی پێشوو، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 150 ملیۆنی خەرجکردووە لە کڕینی یاریزاناندا. دیارترینیشیان ئاماداو ئۆنانای، یاریزانی پێشووی یانەی ئێڤێرتنە.
تۆتێنهام
ئانجی پۆستیکۆگڵۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهام لە کۆنگرەیەکی رؤژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەم وەرزە شەڕ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەر بۆیە یانەکە 120 ملیۆنی لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووە.
ئارسیناڵ
میکێل ئارتێتا 100 ملیۆنی خەرجکردووە لە کڕینی کالافیۆری و میکێل مێرینۆ، بۆ ئەم وەرزە چاوییان لە بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگە و دوای دوو ساڵ لە رکابەریکردنی مانچێستەرسیتی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ