ئۆسیمین چی لێ بەسەرهات؟

رووداو دێجیتاڵ

 

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری یانەی ناپۆلی، دوایین دەستەوارەی یانەی چێڵسی رەتکردەوە، کە چوار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بوو لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری. 
 
ئۆسیمین لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەدا تاوەکو ئێستا  یەکێک بوو لە ئامانجەکانی چێڵسی، بەڵام دوا دەستەوارەی یانە ئینگلیزییەکە، سەیر بوو
 
درامای ئۆسیمین و یانەکان 
 
یەکەم گرێبەست بۆ یاریزانەکە یانەی پاریس سانجێرمان بوو بۆ ناپۆلی، کە پێکهاتبوو لە  گرێبەستێکی خواستن  بەبێ بژاردەی کڕین! ، یانەی ناپۆلیش ئەم گرێبەستەی رەتکردەوە و بە یانە فەرەنسییەکەی راگەیاند، ئەگەر بەخواستنیش یاریزانەکەتان دەوێت دەبێت بژاردەی کڕینەەی لەگەڵ بێت. 
 
دەستەوارەی دووەمی یانە فەرەنسییەکە پێکهاتبوو لە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە، بەڵام یاریزانەکە لەگەڵیان لەسەر مووچەی ساڵانە نەگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ.
 
دوای ئەوەی پی ئێس جی و ئۆسیمین نەگەیشتنە رێککەوتن، یانەی چێڵسی هاتە سەرهێڵ و دەستەوارەیەکی ئامادەکرد بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە نایجیرییەکە، کە پێکهاتبوو لە ئاڵوگۆڕی رۆمێلۆ لوکاکو لەگەڵ ئۆسیمین و بڕێک پارە، بەڵام یانەی ناپۆلی ئەم پاکێجەی بلوزی رەتکردەوە. 
 
دوایین دەستەوارەی یانەی چێڵسی بۆ ئۆسیمین وەرزێک بوو بەخواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئەوە بوو، چێڵسی تەنیا چوار ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە بۆ ڤیکتۆر ئۆسیمین لە گریبەستەکە تەرخانکردبوو، هەر بۆیە ڤیکتۆر ئۆسیمین گرێبەستەکەی بلوزی رەتکردەوە و لە ناپۆلی مایەوە.
 

کێ ئێستا لەسەر هێڵە بۆ ئۆسیمین؟ 
 
ڤیکتۆر چەندین دەستەوارەی لە یانەکانی سعودییەوە بۆ هاتووە، بەتایبەت یانەی ئەهلی، کە ئامادەیە بڕی 125  ملیۆن یۆرۆ بۆ ئۆسیمین تەرخان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک لە گۆڵکارە نایجیرییەکە نییە. 
 
ئۆسیمین دوای سەرنەگرتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی لە یانەی ناپۆلی مایەوە، بەڵام یاریزانەکە رەتی کردەوە یاری بۆ ناپۆلی بکاتەوە و تاوەکو گواستنەوەی زستانە بەشداری هیچ یارییەک ناکات لەگەڵ ناپۆلی
Sent