ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ

 
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش دەبینرێن، دوای راکێشانی تیروپشکەکە قۆناخی کۆمەڵەکان بەمشێوەیە دەبێت.
 
کۆمەڵەی یەکەم؛ بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد، کۆپێنهاگن، گاڵاتەسەڕای
کۆمەڵەی دووەم؛ سێڤییا، ئارسیناڵ، ئایندهۆڤن، لانس
کۆمەڵەی سێیەم؛ ناپۆلی، ریال مەدرید، سپۆرتینگ براگا، یونیەن بەرلین
کۆمەڵەی چوارەم؛ بێنفیکا، ئینتەرمیلان، سالزبۆرگ، ریال سۆسیداد
کۆمەڵەی پێنجەم؛ فاینۆرد، ئاتلێتیکۆ مەدرید، لازیۆ، سێلتیک
کۆمەڵەی شەشەم؛ پاریس سانجێرمان، دۆرتموند، میلان، نیوکاسڵ
کۆمەڵەی حەوتەم؛ مان سیتی، لایپزیگ، سێرڤینا زڤێزدا، یۆنگ بۆیز
کۆمەڵەی هەشتەم؛ بارسێلۆنا، پۆرتۆ، شاختار، رۆیاڵ ئانتوێرپ

 

 
یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە رۆژانی 19 و 20ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن، لە 12 و 13ـی12ـی ئەمساڵ یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان کۆتاییدێن و ئەو یانانە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
 
یاریی کۆتایی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 1-6-2024 کە رۆژی شەممە دەکات لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، کە پێشتر 7 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا لەو یاریگەیەدا کراون و هیچ یاریگەیەکی دیکە هێندەی ئەو یاریگەیە کە بە ماڵی تۆپی پێ ناسراوە، پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپای تێدا نەکراوە.