رکابەریی ئینگلیزەکان لەسەر جامی سوپەری ئەوروپا



رووداو - هەولێر

دوو یانەی ئینگلیزی، لیڤەرپوول و چێڵسی لە تورکیا لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا رکابەریی یەکدی دەکەن.

لیڤەرپوول وەرزی رابردوو، دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نموونەیی و بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ خۆی گەیاندە سوپەری ئەوروپا، یانەی چێڵسی بەهەمان شێوە لە وەرزی رابردوودا لە یورۆپالیگدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت نازناوەکەی بردەوە.

ئەمشەو لەسەر یاریگەی ڤۆدافۆن ئارێنا، کە یاریگەی یانەی بێشکتاشی تورکییە، هەردوو یانە ئینگلیزییەکە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.