دیێگۆ لۆپێز بەرگری لەگۆڵی ئیسپانیۆل دەکات

31-08-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دیێگۆ لۆپێز
A+ A-

رووداو – هەولێر

دیێگۆ لۆپێزی گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندیی بەریزەکانی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی کرد.

یانە ئیسپانییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەی بۆ ماوەی یەک وەرز بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و لۆپێز لەیانەکەدا شوێنی پاو لۆپێز دەگرێتەوە کە چەند کاژێرێک پێش ئێستا پەیوەندیی بەیانەی تۆتێنهام کرد.



دیێگۆ لۆپێزی 34 ساڵ پێشتر لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، سیڤییا و ڤیاریال یاریکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە