یۆرگن کڵۆپ وازهێنانی لە راهێنەرایەتی تۆپی پێ راگەیاند

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی، بە بڕیارێک هەمووانی شۆک کرد و وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە راهێنەرایەتی راگەیاند.

ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە چەندین ساڵ بوو سەرپەرشتی یانەی لیڤەرپوولی دەکرد و سەرجەم نازناوەکانی لە سەر ئاستی یانەکان بەدەستهێناوە. چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگی گەڕاندەوە ئانفێڵد و بووە یەکێک لە ئەفسانەکانی ئەو یانەیە.
 
چەند مانگێک لەمەوپێش کڵۆپ، رێدزی جێهێشت و پێشبینی دەکرا ئەرکی راهێنەرایتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رایگەیاند کە ئەو بەردەوام نابێت لە راهێنەرایەتی لەسەر ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەکان.
 
یۆرگن کڵۆپ دەڵێت: "ئێستا و ئەمڕۆ، راهێنەرایەتی بۆ من کۆتاییهات". ئەو زیادتر گوتی "بڕیارەکەم لەناکاو نەبوو، بەڵکو بڕیارێکی گشتی بوو، دوای بیرکردنەوەیەکی قوڵ و راهێنەرایەتی باشترین یانەکانی جیهان. لەوانەیە دوای چەند مانگێک دووبارە قسە بکەینەوە، چونکە هێشتا خولیای تۆپی پێم هەیە و پێم خۆشە یارمەتی خەڵک بدەم بەو ئەزموونەی کە هەمە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نییە لەسەر ئەوەی کە وەک راهێنەری یانە یان هەڵبژاردە بەردەوام بم".
 
چیرۆکی یۆرگن کڵۆپ لەگەڵ یانەی ماینز، بۆرووسیا دۆرتموند و لیڤەرپوول مێژوویی و کاریگەر بووە، لە دڵی هاندەرانی هەر سێ یانە شوێنێکی تایبەتی هەیە و وازهێنانی بۆشاییەک لە تۆپی پێدا دروست دەکات.
 
میدیای ئینگلتەرا دەڵێت "وازهێنانی کڵۆپ کاتییە و ئەگەری گەڕانەوەی زۆرە، راستە ئێستا وازی هێناوە، بەڵام پێدەچێت لە داهاتوودا لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە