مارادۆنا تاوەکو بەرەبەیان لەگەڵ هاوژینی ماورۆ ئیکاردی خەوتووە

31-07-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن نارا و مارادۆنا و لینگراد-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەرجەنتین تاوەکو بەرەبەیان لەگەڵ واندا نارای هاوژینی ماورۆ ئیکاردی ماوەتەوە.

سکانداڵەکانی واندای هاوژینی  ماورۆ ئیکاردی کۆتایی نایەت و ئەمجارە لەگەڵ ئەفسانەی ئەرجەنتین مارادۆنا ناوی هاتووە، کە تاوەکو بەرەبەیان لە یەکێک لە ژووری هۆتێلەکانی ئەرجەنتین سێکسان ئەنجامداوە.

نارا پێشتر هاوژینی ماکسی لۆپێز بووە، بەڵام خیانەتی لێکرد و ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئیکاردی پێکهێنا، ئەمجارەش خیانەتی لە ئیکاردی کرد و  پەیوەندی لەگەڵ مارادۆنا دروستکردووە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەرجەنتین، پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو واندا نارا لەگەڵ مارادۆنا پەیوەندی هەبووە، ئێستاش  دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە نارا لەگەڵ ئەفسانەی ئەرجەنتین شەو تاوەکو بەرەبەیان سێسکی ئەنجامداوە.

مارتا لینگرادی پێشکەشکار ئەو پەیوەندییەی نارا و مارادۆنا ئاشکراکرد، کە ئەو هۆتیلەی ئەوی لێبووە ژووری پێشەکەشکارەکە بەرامبەر ئەو ژوورە بووە کە و نارا و مارادۆنای تێدابووە، پێشکەشکارەکە دەڵێت گوێی لە هات و هاواری ئەوان بووە گوتوویەتی " نەمتوانی بخەوم بەهۆی دەنگە دەنگی نارا و مارادۆنا".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە