بۆرووسیا دۆرتمۆند زەردەواڵەیەکی بەڕێدەکات

31-07-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئێمرە مۆر- گواستنەوە
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بە نیازە ئێمرە مۆری یاریزانی تورکی و یانەکەی بفرۆشێت.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، یانەی هانۆڤەری ئەڵمانی دەیەوێت ئێمرێ مۆری یاریزانی  یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند و هەلبژاردەی تورکیا بەشێوەی خواستن بیباتە ریزی یانەکەیەوە.

یانەی زەردەواڵەکانیش دوای داواکردنی مۆر لەلایەن هانۆڤەر و فێنارباخچەوە  بڕیاریدا بیفرۆشێت و داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات ،یانەی هانۆڤەریش دوای داواکردنی ئەو 20 ملیۆن یۆرۆیە بڵاوی کردەوە کە ئەوان بەدوای ئێمرێ مۆرەوە نین.

وەرزی رابردوو بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی دۆرتمۆند و بەشداری 19 یاریکردووە و1 گۆڵ و 2 ئاسیستی درووستکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە