یەکەم پەیامی ماڵئاواییکردن لە بنزیما

31-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کەریم بنزیما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە و وێستگەی داهاتووشی خولی سعودیە دەبێت.
 
بنزیما لەلایەن حکومەتی سعودیەوە داوای لێکراوە پەیوەندی بە خولی وڵاتەکەوە بکات، بۆ ئەوەش دەستەوارەیەکی گەورە و گرانبەهای بۆ ئامادەکراوە کە نرخەکەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو ساڵ.
 
بەپێی نوێترین پێشهاتەکان، کەریم بنزیما پێشکێشکردنی دەستەوارەکەی بە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید راگەیاندووە، یانەی شاهانە بە بنزیمای گوتووە "رێز لە هەر بڕیارێک دەگرن کە ئەو دەیدات."
 
بنزیما گرێبەستەکەی لە 30-6 لەگەڵ ریال مەدرید کۆتاییدێت، ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەی لەبەردەمە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە کەریم لە یانەکە دەڕوات.
 
ئەوەی بنزیما زیاتر لە رۆیشتن نزیکدەکاتەوە، پەیامێکی راهێنەری تایبەتی یاریزانەکە کە نووسیوویەتی "سوپاس کەریم، سوپاس بۆ هەموو ئەو شتانەی پێشکێشێتکرد، بۆ ئەوەی کە کردووەتە و بووە هۆکاری ئەوەی زەردەخەنەیەک بخەیتە سەر لێومان، تۆ بچیت بۆ هەر کوێیەک وەک ئەفسانەیەک لەلامان دەمێنیتەوە، بنزیما تۆ باشترین یاریزانی مێژووی."
 
ئەم پەیامەی خاڤیێر ئاتالایا لەکاتێکدایە کە دەستەوارەی فەرمی لە سعودیەوە پێشکێشی بنزیما کراوە و نزیکە یاریزانەکە لە ریال مەدرید بڕوات.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ئێستا ریال مەدرید چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی بنزیما دەکات، کە چاوەڕواندەکرێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو هێرشبەرە فەرەنسییەکە بڕیای یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بدات."
 
بنزیما لە 2009 لە یانەی لیۆنی فەرەنسی پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کردووە، یاریزانەکە چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەستهێناوە، ساڵی رابردوو خەڵاتی باڵۆن دۆری بۆ باشترین یاریزانی جیهان لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ئێل موندۆی ئیسپانی دەستەوارەیەکی گەورە و بە وردەکاریی زۆرەوە خراوەتە بەردەم بنزیما، بۆ ئەوەی رازی ببێت رووبکاتە خولی سعودیە.
 
بەپێی ئەو سەرچاوەیە دەستەوارەکە بەمشێوەیەیە.
 
- هیچ باجێک لە یاریزانەکە وەرناگیرێت و مووچەکەی بە کاش وەردەگرێت.
 
- ٪100 مافەکانی وێنەگرتنی یاریزانەکە لەگەڵ ئەو یانەیەی یاریی بۆ دەکات بۆ کەریم دەبن.
 
- یاریزانەکە خۆی بڕیاردەدات بچێتە کام یانە و لە کام شار بژیت.
 
- بە پەیوەندیکردنی بە خولی سعودیە، بنزیما دەبێتە باڵیۆزی وڵاتەکە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030
 
- چەندین گرێبەستی بازرگانیی لەگەڵ دەکرێت
 
- گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.
 
- جێبەجێکردنی مەرجی لاوەکی کە خۆی دایدەنێت
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە