ئیکاردی بووە پاریسی

31-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان ماورۆ ئیکاردی
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، کڕینەوەی ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەکەی بەشێوەیەکی یەکجاریی راگەیاند.

پاریس سانجێرمان لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی دەڵێت، ئیکاردی بەشێوەی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ کرا و یاریزانەکە تاوەکو 2024-7-30 وەک یاریزانی یانەکە دەمێنێتەوە.

هێرشبەرە ئەرجەنتنییە 27 ساڵەکە لە وەرزی 2020-2019 بەشێوەی خواستن لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان کردووە.

ئیکاردی دەبێتە شازدەیەم یاریزانی ئەرجەنتینی لە مێژووی پاریس سانجێرماندا یاریی بکات، یاریزانەکە 31 یاریی بەدرێسی یانە فەرەنسییەکەوە ئەنجامداوە، نازناوی خولی فەرەنسای لەگەڵ یانەکە بردەوە، 20 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئاسیستی هەبووە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، پاریس سانجێرمان بەرامبەر ئەو یاریزانە 50 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی ئینتەرمیلان، 7 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەدا دانراوە و لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکان بۆ گرێبەستەکە زیاد دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە