ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت بە سەرکەوتنێکی گەورە بووە پاڵەوان

31-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی، لە دوایین خولەکەکاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی ئاتلێتیکۆ پارانانیسی بەرازیلی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی کۆپا سود ئەمێریکانا.

لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، یانە ئەرجەنتییەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانە بەرازیلییەکە بووەوە، کە یاریی چوون بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئاتلێتیکۆ کۆتاییهاتبوو.

لە خولەکی 65 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بە هاوکاری ڤار بۆ ریڤەرپلەیت هەژمارکرد، بەو هۆیەوە ئیگانسیۆ فێرناندێز گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، یارییەکە 6 خولەکی بۆ زیادکراو و بەرەو کۆتایی دەچوو، بەڵام ریڤەر هێرشەکانی چڕکردەوە و دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 92 و 94 لە رێگەی لوکاس پراتۆ و ماتیاس سوارێز تۆمارکرد و نازناوەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاییکردەوە.

بە بردنەوەی ئەم نازناوە ریڤەرپلەیت، لەگەڵ رکابەرە هەمیشەییەکەی کە بۆکا جونیۆرزە یەکسانبووەوە و بووە خاوەنی 3 نازناو کە زۆرترینە لەسەر ئاستی ئەمریکای باشوور.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە