رووداو - هەولێر
جارێکی دیکە هەڵبژاردەی بەرازیل بەبێ ئامادەبوونی نەیمار داسیلڤا لە تێریسوپۆلیس درێژەی بە راهێنانەکانیدا بۆ کۆپا ئەمێریکا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، نەیمار پشکنینی بۆ دەکرێت و لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی هەڵبژاردەکە ئەشیعەی موگناتیسی بۆ دەکرێت، دوای ئەو پێکانەی لە ئەژنوویدا تووشی بوو.
رۆدریگۆ لاسمار، پزیشکی سیلیساو لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، پێکانەکەی نەیمار مەترسیدار نییە، بەدڵنیاییەوە ئەو یارییەکانی کۆپا ئەمێریکا ئامادەدەبێت.
نەیمار رۆژی سێشەممە لە راهێنانەکاندا بەهۆی پێکانەوە لە یاریگە چووە دەرەوە، دوای ئەوە لە هۆڵێکی تایبەت بە تەنیا راهێنانی ئەنجامداوە.
رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو، بەرازیل یەکەم یاریی کۆپا ئەمێریکا بەرامبەر بۆلیڤیا ئەنجامدەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ