لویس ئینریکێ باس لە پێکانەکەی ئینێستا دەکات

31-05-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئیسپانیا، بارسێلۆنا، ئینێستا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لویس ئینریکێی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا باسی لە پێکانی ئاندرێس ئینێستای یاریزانی یانەکەی کرد کە لە گێمی دووەمی یاری نێوان بارسا و ئاتلێتیک بلباودا یاریگەی بەجێهێشت.

ئینریکێ دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەکەی و رایگەیاند ئەو یاریزانە هەستی بە ئازارێکی کەم کردووە، با بزانین پزیشكەکان چیدەڵێن.

راهێنەری بارسا کە ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەیدا دوو نازناوی بەدەستهێناوە دوای ئەوەی شەوی رابردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیاشی خستە پاڵ نازناوی لالیگا، گوتی ئینێستا دوای یارییەکە لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئاهەنگی گێڕا و هەڵبەز و دابەزی دەکرد، پێم وانییە پێکانەکەی جێگەی مەترسی بێت، پێم وایە دەتوانێ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەشداری بکات.

ئینریکێ باسی نمایشی نەیماریشی کرد بەرامبەر یاریزانانی بلباو و دووپاتیکردەوە ئەوە شتێکی ئاساییە، هەرچەندە ئەو خۆرە نمایشە لەم کاتەدا وەک جۆرێک لە گاڵتەکردن بە یاریزانانی تیپی بەرامبەر دادەنرێت، بەڵام لە برازیل شتێكی ئاساییە و دەتوانین وردە وردە کۆنترۆڵی بکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە