لە پێناو تەندروستیدا راکردنی بەکۆمەڵ لە هەولێر ئەنجامدرا

بە دروشمی وەرزش تەندروستیە  راکردنی ماوە درێژی هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکیە وەرزشیە بە بەشداریی ٢٠٠ کەس لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لە پارکی سامی عەبدوڕەحمان بوو، کێبرکێکانی کوڕان ماوەکەی هەشت کیلۆمەتر بوو، دوای ململانێیەکی بەهێز رێڤینگ مەحموود توانی پلەی یەکەم بباتەوە.

رێڤینگ مەحمود - یاریزان: " رکابەرییەکانی کچانیش ماوەکەی سێ کیلۆمەتر و نیو بوو، تیایدا بەشداربووان ئاستێکی مامناوەندییان پیشاندا و ئالا حیکمەت توانی پلەی پێشەنگی وەرگرێت. "

نەدا فەرهاد - یاریزان : " لە هەولێر ماراسۆن و راکڕدنی ماوە درێژ هەوادارێکی زۆەی هەیە، بەهۆی بوونی شوێنێکی تایبەت بە وەرزشی بەپێ رۆشتن لە ناو پارکی سامی عەبدوڕەحمان. "