ڤیدیۆ؛ لیڤەرکوزن ریکۆردە مێژووییەکەی بەردەوامە و بایرن دێرکلاسیکێری لە یاریگەی خۆیدا دۆڕاند

 
رووداو دیجیتاڵ

بە باوەشکردنی یەکدی دەچنە نێو رکابەری، راهێنەری لیڤەرکوزن و هۆفێنهایمن، هاندەران سوپاسی چابی ئەڵۆنسۆ دەکەن.
 
یارییەکە دەستیپێکرد و هێرشەکانی بایرلیڤەرکوزن بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی بەلێشاو دەستپێدەکەن.
 
بەڵام ئەمجارە پێدەچێت لە یارییەکانی رابردوو جیاوازتر بێت، لە خولەکی 33 ماکسیمیلیان بیێر هاندەرانی لیڤەرکوزنی شۆککرد، کاتێک گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
چابی ئەڵۆنسۆ بیر دەکاتەوە و نایەوێت بدۆڕێت.
 
لە خولەکی 88 رۆبێرت ئاندریچ ئەنجامەکەی بۆ پێشەنگی بوندێسلیگا یەکسانکردەوە، بەڵام ئەوان هێشتا رازی نین و بردنەوەیان دەوێت.
 
لە خولەکی 91 پاتریک شیک رێگەی نەدا یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتایی بێت، گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و لیڤەرکوزن سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا.
 
هاندەران و دەستەی راهێنەرایەتیی لیڤەرکوزن شێتانە بۆ ئەم بردنەوە بالکێشە دەگێڕن، لەکاتێکدا 39 یارییە لەم وەرزەدا هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە.
 
لیڤەرکوزن بەبردنەوەی ئەم یارییە ریکۆردێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد، یانەکە لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی گشتی 39 یاریی ئەنجامداوە، 34 یاریی بردووەتەوە، لە 5 یارییدا یەکسانبووە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
 
یانەکە لەم وەرزەدا 111 گۆڵی تۆمارکردووە و 31 گۆڵی لێکراوە، یانەکە 13 خاڵ لە پلەی دووەمەوە دوورە و سەرکەوتنیشی بۆ چامپیۆنزلیگ یەکلاکردووەتەوە.
 
لیڤەرکوزن بردییەوە و دێرکلاسیکێر، لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەدەچێت، بایرن میونشن میوانداریی دۆرتموندی کردووە.
 
سەرەتای یارییەکە هاری کەین بەلێدانی سەر هەوڵدەدات تۆڕەکە بهەژێنێت، بەڵام تۆپەکەی بە بەرزییەکی زۆر چووە دەرەوە.
 
لە خولەکی 10 کەریم ئادێمی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد، ئەمە سێیەم گۆڵی ئەو یاریزانە لاوەیە لەم وەرزەی بوندێسلیگادا.
 
بایرن بێهیوا نەبووە و هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی بەردەوامی پێدەدات، بەڵام ئەمجارەش کەین لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوو.
 
نیوەی یەکەم بەپێشکەوتنی دۆرتموند کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هەلێکی ئاسان بۆ ئێمری جان رێککەوت، بەڵام یاریزانەکە لەدەستیدا، وەکو پاسەوان لەبەردەمیدا وەستایەوە.
 
کینگێسلی کۆمان بەلێدانێکی بەهێز خۆی تاقیکردەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام لێدانەکەی ئەویش سوودی نەبوو.
 
لە خولەکی 83 یولیان ریێرسۆن، بایرنی بەتەواوی بێهیوا کرد، گۆڵی دووەمی بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات، دوای 5 ساڵ و 4 مانگ و 20 رۆژ، دۆرتموند بۆ یەکەمجار لە بایرنی بردەوە، جیاوازیی بایرنی دووەم لەگەڵ لیڤەرکوزنی یەکەم بووە 13 خاڵ.