لەبەرئەوەی نەچوومە ریال مەدرید، دایکم گەردەنم ئازا ناکات

رووداو دیجیتاڵ
 
خاڤی مارتینێز، یاریزانی ئیسپانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باس لە نەچوونی بۆ ریال مەدرید  دەکات و دەڵێت "دایکم لەبەر نەچوونم بۆ ریال مەدرید گەردەنم ئازاد ناکات".
 
خاڤی مارتینێز، دەڵێت دایکی هەمیشە خەونی بەوەوە بینیوە کە کوڕەکەی درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، بەڵام ئەو خەونەی دایکی نەهاتووەتە دی، بۆیە دایکی لێی رازی نییە.
 
مارتینێز، یاریزانی پێشووی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی و ئێستای یانەی قەتەری قەتەری، دەڵێت "هەموو جارێک بە دایکم دەڵێم تۆ لە فلۆرێنتینۆ پێڕێز زیاتر هاندەری ریال مەدریدی".
 
ئەو هەروەها دەشڵێت "دایکم بە راددەیەک حەزی دەکرد بچمە ریال مەدرید، بەدڵنیاییەوە گەردەنم ئازاد ناکات، چونکە نەچوومە ریال مەدرید".
 
یاریزانە باسکییەکە باس لەوە دەکات کە بەرلەوەی بڕواتە ریزەکانی بایرن میونشن لە ساڵی 2012 چەندجارێک ریال مەدرید پەیوەندی پێیوە کردووە، بەڵام گرێبەستی فەرمی پێشکێشی نەکردووە، ئیدی نەیتوانیوە ببێتە یاریزانی ریال مەدرید و خەونی دایکی نەهاتووەتە دی.
 
خاڤی مارتینێز، تەمەنی 35 ساڵە و ئێستا لە یانەی قەتەری قەتەری یاریی دەکات و پێشتر بۆ یانەکانی ئاتلێتیک بیلباو و بایرن میونشن یاریی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیهانی بەدەستهێناوە و دووجار چامپیۆنزلیگی لەگەڵ یانەی باڤاری بەدەستهێناوە.