ڤینیسیۆس لە ریال مەدرید دەڕوات

31-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤینیسیۆس تۆبیاس ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت خەونی ڤینیسیۆس تۆبیاسی یاریزانی لاوی بەرازیلی، لەگەڵ ریال مەدریدی ئیسپانی کۆتایی بێت و لە ماوەی داهاتوودا ریزەکانی مێرێنگێ جێبهێڵێت بۆ ئەوەی دەست بە ئەزموونێکی نوێ بکات لە ژیانی وەرزشیدا.
 
رۆژنامەی بێرنابیۆ دیجیتاڵ بڵاویکردەوە، ڤینیسیۆس تۆبیاس لە کۆتایی وەرزدا لە 30ـی حوزەیران ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات، بەو پێیەی گرێبەستی خواستنەکەی لە یانەی شاختاری ئوکراینی لەمساڵدا کۆتایی دێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2022 گەیشتە ریال مەدرید و بۆ وەرزێکی دیکەش خواستنەکەی درێژکرایەوە.
 
رۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید بژاردەی کڕینی تۆبیاسی بە 15 ملیۆن یۆرۆی هەیە، بەڵام وادیارە بەرپرسانی یانەکە بڕیاریان داوە جێبەجێی نەکەن. بۆیە  ڤینیسیۆس تۆبیاس یانەکە بەجێدەهێڵێت.
 
یاریزانە بەرازیلییەکە، کە بۆ تیپی کاستیای ریال مەدرید یاری دەکات، لەگەڵ هاتنی بۆ مەدرید هیوای بەوە هەبووە رۆژێک بتوانێت بگاتە تیپی یەکەم و لەو شوێنە جێگیر بێت کە ئێستا لوکاس ڤاسکێز یاری تێدا دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی ریال مەدرید گرێبەستی ڤاسکێزی نوێکردەوە، هیچ هیوایەک بۆ ڤینیسیۆس نەما و دەبێت بڕوات.
 
ئەوەی دۆخەکەی ڤینیسیۆس تۆبیاسی خراپتر کردووە ئەوەیە کە رائول گۆنزالێسی راهێنەری تیپی کاستیاش چیدی باوەڕی بە تواناکانی نەماوە و لە مانگی شوباتەوە یاری پێنەکردووە، کاتێک کارلۆ ئەنچێلۆتی دەرفەتی ئەوەی پێدا کە لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاراندینا یاری بکات، ئەمەش یەکەم و دوایاریی ئەوبوو بۆ تیپی یەکەم.
 
لە هاویندا ڤینیسیۆس تۆبیاس جانتاکانی کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئۆکراینا، چونکە لە ریال مەدرید پێیان وانییە بتوانێت یاریزانی تیپی یەکەم بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).