دۆنارووما دڵی لەگەڵ ئەیسی میلان نەماوە

31-03-2021
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی جیانلویجی دۆناروومای گۆڵپارێزی یانەکەی سەرکەوتوو نەبووە و ئەگەر هەیە بگەنە بنبەست.

یانەی ئەیسی میلان چەند جارێک هەوڵیداوە کۆبوونەوە لەگەڵ دوناروومای گۆڵپارێزی یانەکەی بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە رەتیکردووەتە کۆبوونەوە بکات و سەرجەم داوای یانەکەی رەتکردووەتەوە و داوای مووچەی زۆر لە رۆسۆنێری دەکات.

ئەو گۆڵپارێزە ئیتاڵییە مووچەکەی شەش ملیۆن و نیوە، بەڵام ئێستا دەڵێت ئاستم بەرەوپێشچووە و داوا دەکات مووچەی ساڵانەی بکەنە 11 ملیۆن یۆرۆ، ئەیسی میلانیش دەیەوێت بە کۆبوونەوەیەک ئەم پارەیەی پێ کەمبکاتەوە و دۆنارووما رازیبکات گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە نوێبکاتەوە.

هەروەها فابریزۆیۆ رۆمانۆی رۆژنامەڤانی وەرزشی کە لەگەڵ بەشێكی زۆری یاریزانان لە پەیوەندیدایەو لێیانەوە نزیکە دەڵێت، یانەی چێڵسی هیچ دەستەوارەیەکی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دۆنارووما نەناردووە، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی یانە ئیتاڵییەکە جێبهێڵن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە