یانەی لیڤەرپوول بەهۆی مێرمنداڵێک دووچاری سزای قورس دەبێتەوە

31-03-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن یانەی لیڤەرپوول
A+ A-

رووداو  - هەولێر

رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوول بەشێوەیەکی نایاسایی پەیوەندی بە یاریزانێکی مێرمنداڵ کردووە لە یانەی ستۆک سیتی کە تەمەنی 12 ساڵانە ، ئەمەش بەپێچەوانەی یاساکانی گواستنەوەی یاریزانانە.

رۆژنامەکە ئاشکرایدەکات، بەرپرسانی یانە لیڤەرپوول قسەیان لەگەڵ ئەو منداڵە کردووەو ئیغرایان کردووە، لەگەڵی پێکهاتوون تاوەکو تەمەنی 16 ساڵی هەموو خەرجییەکانی لە ئەستۆ بگرن، بەڵام بەهۆی ئاشکرابوونی رێکەوتنەکە ئێستا لیڤەرپوول ئەو خەرجییانە بۆ منداڵەکە دابین ناکات.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، یانەی لیڤەرپوول بەفەرمی تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە و رایگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە راستی و شێوێندراوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش کەیسێکی لەو بارەیە کردەوەو ئەگەر تۆمەتەکە پشتراستکرایەوە، ئەوا یانەی لیڤەرپوول دووچاری سزای قورس دەبێتەوەو لەوانیە مێرکاتۆیەک یاخود دوو مێرکاتۆ بێ بەشبکرێت لە کڕینی یاریزانان و سزای دارایش بدرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە