جۆكۆڤیچ نازناوی ماستەرزی مەیامی بەدەستهێنا

31-03-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن تێنس جۆكۆڤیچ نادال
A+ A-

رووداو - هەولێر

نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتی ماستەرزی مەیامی دوای بردنەوەی لە رافائیل نادالی ئیسپانی بە دوو كۆمەڵەی بێبەرامبەر.

جۆكۆڤیچی دووەمی باشترین تێنسزانانی جیهان، یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  بە کاتی هەولێر بە ئەنجامی 2-0 كۆمەڵە لە نادالی پێشەنگی ریزبەندی تێنسزانانی جیهانی بردەوە و بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی ئەو  پاڵەوانیەتییە.
 ئەنجامی كۆمەڵەكانیش 6-3، 6-3 بوو.

لەبەرامبەردا نادال نەیتوانی یەكەم نازناوی پاڵەوانیەتییەكە بەدەستبێنێت، هەرچەندە چوار جاریش گەیشتووەتە یاریی كۆتایی.

 جۆكۆڤیچ هەر زوو باڵادەستیی خۆی بەسەر یارییەكەدا كێشا و توانی بە ئاسانی نازناوەكە لە چنگی نادال دەربێنێت.
هەرچەندە نادال نەیتوانی نازناوەكە بباتەوە، بەڵام هەر لە پێشەنگی باشترین تێنسزانانی جیهان مایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە