گورزێکی گەورە بەر یانەی ریال مەدرید کەوت

31-01-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێڵی بەرگریی یانەی ریال مەدرید گورزێکی گەورەی بەرکەوت و بۆ دوو مانگی داهاتوو لە تواناکانی یاریزانێکی بێبەشدەبێت.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، فێرلان مێندی، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەکە تووشی پێکانبووە، دوای ئەوەی لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەوە پشکنینی بۆ کرا دەرکەوت کە یاریزانەکە لە ماسوولکەکانی قاچی چەپیدا تووشی پێکانبووە و بەو هۆیەوە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
 
ریال مەدرید وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام میدیای ئیسپانیا دەڵێت " بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، یاریزانەکە ناتوانێت تاوەکو دوو مانگی دیکە بەشداری لە یارییەکانی ریال مەدریددا بکات، بەمەش یاریزانەکە لە هەرسێ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا لە یارییکردن بێبەشدەبێت."
 
پێکانی بەرگریکارە فەرەنسییەکە گورزێکی گەورەیە بەر پێکهاتەی کارلۆ ئەنچێلۆتی دەکەوێت و بۆشایەکی زۆر دەخاتە نێو هێڵی بەرگری یانەکە، بەتایبەتیش کە یانەکە ئێستا پێویستییەکی زیاتری بە تیپێکی رێکخراو هەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دوورنەکەوێتەوە.
 
ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگایە و 5 خاڵ لە یانەی بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە