تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا

رووداو – هه‌ولێر

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجامدرا و تێیدا یارییه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هاوسه‌نگه‌.

له‌ ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا، ریال مه‌درید له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد یاریی ده‌كات، به‌ڵام بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو ده‌بێته‌وه‌.

یانه‌ی گرانادا له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یایری ده‌كات، هه‌روه‌ها یانه‌ی مێراندێس، كه‌ تاكه‌ یانه‌ی پله‌ دووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناخی هه‌شت، میوانداریی یانه‌ی ڤیاڕیال ده‌كات.

له‌ قۆناخی هه‌شتدا هه‌رتیپێك بردنه‌وه‌ تۆماربكات، راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی.

بڕیاریش وایه‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یارییه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌ینی داهاتووش تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی راده‌كێشرێت.