ساموێل ئیتۆ چووە کۆنیا سپۆر
رووداو - هەولێر
ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و چێڵسی بەشێوەیەکی فەرمی لە یانەی ئانتالیا سپۆرەوە چووە یانەی کۆنیا سپۆر.
یانەی ئەنتالیا سپۆر بەشێوەیەکی فەرمی رێککەوتنی خۆی لەگەڵ یانەی کۆنیا سپۆر راگەیاندووە، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندیی بە یانەی کۆنیا سپۆر بکات و ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش هەیە.
ئیتۆ دوای پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەی لەلایەن هاندەرانی کۆنیا سپۆرەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و یاریزانەکە بۆ یاریی جامی تورکیا لە قۆناخی هەشت بەرامبەر گاڵاتەسەرای ئامادەدەبێت.