میدیاکانی فەرەنسا بۆمبێکی گەورە لەسەر داهاتووی ئێمباپێ دەتەقێننەوە

30-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان، هەست بە گەشبینییەکی زۆر دەکەن بە مانەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی تیپەکە و گۆڵکاری یانەکە، لە پارک دی پرێنس.
 
رۆژنامەی لیکێپی فەرەنسی، وێنەیەکی ئێمباپێ لەسەر بەرگی یەکەمی  دانابوو، بە مانشێتێکی گەورە نووسیبووی "گەشبینی پاریسییەکان".
 
ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی "لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئێمباپێ ئازاد دەبێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ هەر یانەیەک کە بیەوێت درێسەکەی بۆ وەرزی داهاتوو لەبەربکات".
 
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت "بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان پێیانوایە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ، چانسی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی ئێمباپێ بهێڵنەوە، وەک ئەوەی لە ساڵی 2022 روویدا".
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەمدواییە لەنێو بەرپرسانی پاریس سانجێرماندا دۆخی گەشبینی گۆڕاوە بۆ هەستکردن بە متمانە، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئێمباپێ نادیارە، و کارگێڕیی پاریس ئاگاداری گرنگیدانی بەهێزی ریال مەدریدە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا”.
 
رۆژنامەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "کارگێڕیی پاریس هەست بە نیگەرانی ناکات یان پێویستی بە دانوستاندنێکی دیکە نییە، چونکە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی کیلیاندا هەیە کە رێگە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ دەدات بۆ وەرزێکی دیکە".
 
روونیشیکردەوە "وردەکاریی بچووک ماوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە هاوینی 2024ـەوە گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمباپێ لە پێشینەی کارەکانی دادەنێت".
 
لیکێپ لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە، ریال مەدرید چیدی پەرۆشی گرێبەستی ئێمباپێ نییە، هەروەها گرێبەستەکەش بە بنەمایەکی سەرەکی پڕۆژە وەرزشییەکەیان نازانن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).