بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا لەدەستدا

30-12-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسەر مێسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنا لە پشووی سەری ساڵدا هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و ئەستێرەیەکی، بۆ رکابەرییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لەدەستدا.

یانەکە بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئارسەر مێللۆ، ناوەڕاستکاری بەرازیلی و یانەکە بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە و ناتوانێت بەشداری لە یارییەکاندا بکات.

ئارسەر لە ماوەی رابردوودا تووشی پێکانێکی دەگمەن بوو و بەو هۆیەوە گەڕایەوە بەرازیل، بەهۆی ئەوەی کە سێ هەفتەی دیکە دووردەکەوێتەوە، لە رکابەرییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیادا یاریی ناکات، کە رۆژی 2020-1-9 یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییەکی بەهێزی لەبەردەمە، پێنج رۆژ بەر لەو یارییەش لە لالیگادا دێربی کەتەلۆنیا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ئەنجامدەدات.

بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ئارسەر لە کلاسیکۆشدا یاریی نەکرد و کاتی گەڕانەوەشی بەتەواوی دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە