گوێ خوران و لوت خورانیش لای ئه‌وان تاكتیكه‌

30-12-2018
هەکاری قانع
A+ A-

ۆپی پێ بووه‌ به‌ جه‌نگێكی شیرین له‌ دڵی زیاتر له‌ نیوه‌ی گۆی زه‌وی، هه‌مووان رقیان له‌ جه‌نگه‌، به‌ڵام تۆپی پێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك جه‌نگێك ئێستا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌مووان خۆشیان ده‌وێ و به‌ دیاریه‌وه‌ داده‌نیشن، یاریی تۆپی پێ ئێستا له‌ لوتكه‌ی تاكتیكدایه‌ وه‌ك چۆن له‌ جه‌نگدا له‌ بچووكترین هه‌ڵه‌ی تاكتیكیدا هێزی به‌رامبه‌ر به‌ تاكتیكێك تۆ ده‌كوژێ له‌ كاتێكدا چه‌كه‌كان و سه‌ربازه‌كانی تۆ باشتریش بن به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ یاریی تۆپی پێدا گه‌ر پێكهاته‌كه‌ت له‌ لوتكه‌دا بێت و یاریزانه‌كانت ئه‌ستێره‌كانی جیهان بن به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی تاكتیكی، به‌ وه‌ستانێكی تاكتیكی تیپه‌كه‌ت تووشی شكست یاخود زه‌حمه‌تی ده‌بێ.

له‌ ئێستای تۆپی پێدا جوڵه‌ی ده‌ستی راهێنه‌ر گۆڕانكاری تاكتیكییه‌، كاتێك یاریزانێك لێدانی گۆشه‌ یاخود لێدانێكی وه‌ستاو جێبه‌جێ ده‌كات له‌و كاته‌دا سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی سه‌یری جوڵه‌ی سه‌ر و ده‌ستی یاریزانی جێبه‌جێكار ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌ستی راستی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و تاكتیكه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ راهێنه‌كاندا مه‌شقیان له‌سه‌ر كردووه‌، كاتێك ده‌ست بۆ لووتی یاخود گوێی ده‌با جۆره‌ تاكتیكێك جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ له‌ راهێنانه‌كاندا راهێنانی له‌سه‌ر كراوه‌، سه‌یری جوڵه‌و وه‌ستانی یاریزانانی ئینگلیز بكه‌ن له‌ جامی جیهانی له‌ كاتی لێدانه‌ وه‌ستاوه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌ كاتی لێدانی گۆشه‌دا تێده‌گه‌ن كه‌ تۆپی پێ چه‌ند پێشكه‌وتووه‌ و له‌ چ ئاستێكدایه‌.

ئێستا جوڵه‌ی یاریزان به‌بێ تۆپ له‌ یاریگادا چه‌كێكی به‌هێزی تۆپی پێیه‌، ئێستا به‌ كه‌می هێرشبه‌ری ژماره‌ 9 ده‌رده‌كه‌وێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێرشبه‌ره‌كان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ده‌ن بۆ یاریزانی باڵه‌كان، تۆپی پێ له‌لای یانه‌ مامناوه‌ند و تا رادده‌یه‌كیش لاوازه‌كان زیاتر وه‌ك جه‌نگه‌ كاتێك گۆڵ ده‌كه‌ن و به‌ تاكتیكی به‌رگری هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن پارێزگاری له‌ ئامانجه‌كه‌یان بكه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی وه‌ستانی تاكتیكی ئه‌نجام بده‌ن تاوه‌كو گورزێكی دیكه‌ بوه‌شێنن له‌و شوێنه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌ی تێداكراوه‌، بۆیه‌ ئێستا تۆپی پێ له‌ لوتكه‌ی تاكتیكدایه‌ گه‌ر ئاگادار نه‌بیت بچووكترین هێز ده‌توانێ گه‌وره‌ترین هێز تێك بشكێنێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە