سەمیر بابۆ لە رووداوێکی هاتوچۆ رزگاریبوو


رووداو - هەولێر

سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی کوردستان لە رووداوێکی هاتوچۆ رزگاریبوو.

لەلێدوانێکی تایبەتدا بابۆ بە رووداوی گوت، کاژێر 9:30 خولەکی شەو کاتێک دوای ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوونی کچەکەیدا چووەتەوە دەرەوە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە، بەڵام خۆی و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەی دیکە سەلامەتن و تەنیا ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

ئەو راهێنەرە ئەوەشی بە رووداو گوت، ئەرکی چاککردنەوەی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەگرێتەوە ئەستوو و بەلایەوە سەلامەتی خۆی لە هەموو شتێک گرنگترە.

سەمیر بابۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی خولی کوردستانی بۆ یانەکە بردەوە.