لوكا مۆدریچ بە باشترینی كڕواتیا دەستنیشانكرا

30-12-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن لوكا مۆدریچ
A+ A-

لوكا مۆدریچ یاریزانی یانەی ریال مەدرید بە باشترین یاریزانی كڕواتیا بۆ ساڵی 2014 دەستنیشانكرا، ئەمەش جاری چوارەمە بە باشترین یاریزانی وڵاتەكەی دێتە دەستنیشانكردن.

مۆدریچ لە 2014دا باشترین ئاستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید پێشكەشكرد و لەگەڵیدا نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا، بەڵام لە مۆندیالی یانەكاندا بەهۆی پێكانەوە بەشداریی نەكرد.

مۆدریچ كە بە كرۆیفی بەلقان ناسراوە، ئەمڕۆ لە بۆنەیەكدا، كە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی منداڵاندا رێكخرا، خەڵاتەكەی پێشكەشكرا.
مۆدریچ چوارەم جارە ئەو خەڵاتە بەدەست دەهێنێت، دوای ئەوەی لە 2007، 2008 و 2011شدا ئەو نازناوەكەی بەدەستهێناوە.

مۆدریچ ئەمجارە توانی بە پێش ركابەرەكانی بكەوێت، كە ماریۆ ماندزۆكیچی یاریزانی ئاتلتێكۆ مەدرید لە پلەی دووەمدا هات بە جیاوازی 13 دەنگ. 
لوكا، كە ماوەیەكە بەهۆی پێكانەوە لە ریال مەدرید دابڕاوە، رایگەیاند، بەهیوای ئەوەیە بە زووترین كات بگەڕێتەوە تیپەكەی و توانای جەستەیی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.
مۆدریچ هەروەها رایگەیاند كە دووبارە قژی خۆی درێژدەكاتەوە، دوای ئەوەی پێشتر بەڵێنیدابوو قژی خۆی كورت بكاتەوە ئەگەر یانەكەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بكاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە