گریمیۆ بۆ سێیەمجار بووە پاڵەوانی جامی لیپەرتادورێس

30-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
جامی لیپەرتادورێس
جامی لیپەرتادورێس
نیشانەکردن جامی لیپەرتادورێس
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی گریمیۆی بەرازیلی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوی جامی لیپەرتادورێسی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر لانۆسی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا لە یاریی گەڕانەوەدا.

یارییەکە لە بۆینس ئایرس ئەنجامدرا و یانە بەرازیلییەکە سەرکەوتنەکەی بەسەر لانۆس دووبارەکردەوە کە یاریی چوونیشی لە نێو یاریگەی خۆی بردبووە.

لە خولەکی 27 لویز فێرناندۆ پێرێرا داسیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ گریمیۆ بەلێدانێکی بەهێز تۆمارکرد

لە خولەکی 42 ئۆلیڤێرا دۆس سانتۆس گۆڵی دووەمیشی بۆ یانە بەرازیلییەکە تۆمارکرد و گێمی یەکەم کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 72 خۆسێ ساند بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ لانوس کەمکردەوە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو و یانە بەرازیلییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوت و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ سێیەمجار لەمێژوویدا نازناوەکەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە